ئیسرائیل دەڵێ: تورکیا هیچ پاساوێکی نیە پەلاماری کوردی سوریا بدات
ئیسرائیل🇮🇱
وەزاره تی دەرەوەی ئیسرائیل روژی سێشەممه له ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت:
تورکیا به بەرنامه دەستدرێژی کردووەته سەر خاکی سوریا وه ئەو پرۆسەیه له 2016 2018، 2019 ده ستپیکردووه و هه تا ئەمڕۆ بەردەوامه.
ناوچەی دروستکردووه بۆ گروپه چەکدارەکانی له بری ئەو کاردەکەن وەکو "لەشکری نیشتمانی سوریا " که لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدايه، له ئێستادا نزیکه ی 15% ی خاکی سوريا له ژير كۆنترۆڵی ئه و هێزانەن که تورکیا پاڵپشتییان دەكات، لەو ناوچانه کار به لیرەی تورکی دەکرێت و بانک و پۆستی تورکی کاردەکەن.
جگه له وانه لەشکری تورکیا به فڕۆکەی جەنگی و درۆن ژێرخانی ناوچەی به ڕێوبەرایەتی خۆسە ر له باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بوردومان دەکات.
توركیا پشتیوانی لەو هێزه جیهادیانه دەکات که له سوريا له دژی کورد کاردەکەن.
دەنگی کوردی ئەمریکا
بهروار: 17/12/2024
48 جار خوێندراوهتهوه
|