ئاڵا
پێش ئاڵا خۆی من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام ئەوێ...
بەر لە سرود من سەربەستی وشەکانی ناویم ئەوێ...
بەر لە ڕادیۆ من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم ئەوێ...
بەر لە "تیڤی" من سەربەخۆی تەواوی
جوگرافیای هەموو چاوەکانم ئەوێ...
بەر لەوانیش قوڵینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوارو کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕوتوقوتی ههژارانی ئێرە ئەوێ!!
شێرکۆ بێکەس
بهروار: 17/12/2024
57 جار خوێندراوهتهوه
|