ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەسەدە و یەپەگە لە شەڕی داعش

کۆشکی سپی ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن زۆر بە وردی چاودێری ڕووداوەکانی سوریا دەکات.

جۆن کربی وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "سەرۆک جۆو بایدن بەردەوامە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە بارودۆخی سوریا و فەرمانی بە تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووە هەمان کار بکەن."

جۆن کربی ڕایگەیاند سوریایەکی ئارام لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکایە و تەنها گەلی سوریا دەتوانێت داهاتووی خۆی دیاری بکات.

کربی ڕوونی کردەوە کە دەبێت واشنتن بەردەوام بێت لە گوشار خستنە سەر داعش لە پێناو بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا.

گوتیشی بۆیە ئەرکی هێزەکانمان لە دژی داعش لە سوریا بەردەوام دەبێت. دەکرێت چاوەڕێی هێرشی زیاتریش بکەین لە دژی داعش. ئێمە نامانەوێت ئەو دەرفەتە بدەین بە داعش بۆ ئەوەی سوود لەو بارودۆخەی ئێستا وەربگرێت ئەوان لە شوێنێکی نائارام و ناجێگیر زیاتر هیچیان ناوێت".

کربی گوتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە لە شەڕی دژی داعش.

 

سەرچاوە: کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی جۆن کیربی

دەنگی کوردی ئەمریکا

به‌روار:  11/12/2024
82   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   448
کۆی سه‌ردان:   30354681