تورک هێرشی توند دەکەنە سەر چالاکوانی جیهانی گرێتا ثەنبێرگ لەبەر ناوی کوردستان

گرێتا ثەنبێرگ چالاکوانی ناوداری ژینگە، لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، وێنەیەکی قەڵای مێژوویی وانی بڵاوکردەوە و سەرنجی خستووەتە سەر پێشێلکردنی مافەکانی کورد و وێرانکردنی ژینگە.

ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەندێک لە تورکە نەتەوە پەرستەکان داوایان کرد لە تورکیا دەربکرێت.

میدیاکانی نزیک لە حکومەتیش تۆمەتباریان کردووە بەوەی گوایە پروپاگەندە دەکات بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

ثەنبێرگ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەو شوێنەی بە "کوردستان" ناساندووە کە تێیدا بووە و وێنەکانی قەڵای وانی بڵاوکردووەتەوە، کە دەریاچەی وانیش لە وێنەکەدا دەبینرێت.

دەنگی کوردی ئەمریکا

به‌روار:  30/11/2024
153   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   924
کۆی سه‌ردان:   30256609