ماڵی ئەنشتاین و ماڵی بەختیار عەلی
ساڵی 2004 لە سەردانی سلێمانی یەکەمجار" دواهەمین هەناری دونیا" م کڕی تا لەگەڵ خۆم بیهێنمەوە.
کە چەند پەڕەیەکم لێخوێندەوە ، نەمتوانی وازی لێبێنم و تەواوم کرد.
تا ئێستا هەموو ڕۆمانەکانیم خوێندۆتەوە و هەموو جارێ کە لە ڕۆمانێکی تەواو دەبم، دەڵێم ئیتر ووشە ماوە " بەختیار عەلی " بینووسێت؟
کەچی لە ڕۆمانی داهاتوویدا کە دەیخوێنیتەوە، دەڵێی یەکەمجارمە " بەختیار " دەخوێنمەوە.
ساڵی 2011 بەهۆی " نەبەز جەلال" وە چووین بۆ ماڵیان له گەڕەکی ئازادی " پشت سەدەکە".
نەبەز گەڕەکەی دەزانی ،بەڵام ڕێک نەیدەزانی لە کوێیە.
لەزۆر کەسی گەڕەکەکەمان پرسی ، نەیاندەناسی.
دواجار ماڵێکی دراوسێیان پیشانیان داین.
لەماڵەوە پێم ووت کاک بەختیار دەڵێن:
ئەنشتاین لە کۆتایی تەمەنیدا کە تووشی لە بیر چوونەوە بووە، جارێک تەکسی دەگرێت و شوفێرەکە پرسیاری ئەدرەسەکەی لێدەکات و کە ئەنشتاین ئەدرەسەکەی پێدەڵێ، شوفێرەکە پێی دەڵێ:
کەواتە ماڵتان لای ماڵی ئەنشتاینەوەیە.
ئەنشتاین دەڵێ: ئەنشتاین خۆمم.
لەزۆر کەسمان پرسی ماڵی ئێوەیان نەدەزانی.
ئەو ساڵه یەکەم ساڵی وێب سایتی "ٓ مالمۆکورد" بوو، داوامان لێکرد کە لە مالمۆ یان لە ڕێگەی پاڵتاڵکاوە کۆڕێکی بۆ ساز بکەین.
کاک بەختیار ووتی:
یەکجار له پالتاڵک کۆڕم گرتووە ، ئەویش لەگەڵ " دلێر سەلیم" بووە.
دلێر ئەدمینی مالمۆکورده.
هەر ئەو ساڵە سەردانی شاعیری گەورە " مامۆستا شێرکۆ بێکەس" مان کرد ، و لە باسی " بەختیار عەلی" دا ووتی:
بەختیار کتێب و دوو کتێب نیە و تەواو نابێ.
وەکو خۆم هیوام دەخواست کە نۆبڵ غەدر لە ئیمپراتۆری شێعری کوردی " شێرکۆ بێکەس" نەکات و بەداخەوە کە ئەو هەقەی خورا.
خۆزگە نۆبڵ " بەختیار عەلی" لەبیر نەکات .
جا نازانین قەدەری کورد بوونیانە یان .... ؟؟
بڕیارە " کاک بەختیار عەلی" لە مانگی ئەیلولی ساڵی
2025 کۆڕێکمان لە شاری مالمۆ بۆ سازبکات.
شێرزاد عەزیز
ڕاگەیاندنی گروپی چالاکڤانی مالمۆ
بهروار: 26/11/2024
103 جار خوێندراوهتهوه
|