شیوعی و کەڵەشێر 🐓
زۆر جار کە دەچووم بۆ ناوبازاڕ ئەچووم بۆ مەیدانی ماستفرۆشان بۆ لای کوڕێکی پورزام کە لەوێ دوکانی هەبوو.
قەفەزی کەڵەشێر و مریشکی دانابوو، خەریکی مریشک و کەڵەشێر فرۆشتن بوو.
جا کەمن لای دادەنیشتم باسی سیاسەت و حیزبی شیوعیم بۆ دەکرد.
ڕۆژێک کاک ساڵحی پوورزام پێی ووتم:
تۆ باسی چی دەکەیت عەلی؟
وەرە با من و تۆ گرەو بکەین. ووتم لەسەر چی؟
ووتی : بڕۆ حەوت شیوعی بهێنە ، من کەڵەشێرێک لەناو ئەم قەفەزە بەردەدەم. ئەگەر بەهەر حەوتیان کەڵەشێرەکەیان بۆ گیرا با بیبەن بۆ خۆیان.
عەلی حامید
بولێڵە
بهروار: 13/11/2024
51 جار خوێندراوهتهوه
|