شێرکۆ بێکەس بۆ سلێمانی
سلێمانی 💙
لە دارەشمانە ئەستێرەیەک لە دایک بوو
لە قەڵاچوالان بوو بە مانگ
مانگ هاتە خوارێ بۆ دەشتایی
نێوان گوێژە و گڵەزەردە
لە بەهارێکا خۆر حەزی لێکرد و هانی
لە دوای نۆ وەرز لە مەڵکەندی
مانگ ژانی گرت و کوڕێکی بوو
برایم پاشاش
ناوی لێنا ” سلێمانی
شێرکۆ بێکەس
بهروار: 13/11/2024
42 جار خوێندراوهتهوه
|