حەسەنی زیایە سەرناشکێنێت😛
جارێکیان   حەسەنی شیرین زۆر دەخواتەوە. 
بەقەولی شاعیر ( مەستی مەستان ) دەبێت و  توانای بە پێ ڕۆشتنەوەی نامێنێت !
وەلحاسڵ تاکسیەک ئەگرێت، لێرەوە بڕۆ و لەوێ وە بڕۆ, ماڵی خۆیانی بیر ئەچێت لە کوێیە.!!
سایەق تاکسی تووشی بێزاری وبێ تاقەتی ئەبێت !
دواجار کاک حەسەن بە حساب بیری دێتەوە ئەڵێ :
ماڵمان لە فڵان گەرەک و فڵانە شوێنە..
تاکسی ئەیباتە هەمان شوێن و ڕایدەگرێت و پاشان پرسیار لە کەسێک  ئەکەن ،،  کامە ماڵی کاک حەسەنە ...؟ پێشانی ئەدەن و لەدەرگا ئەیات...
ژنێک دەرگا  ئەکاتەوەو  فەرموویان لێدەکات...
سایەقەکە ئەڵێ :
- براژن ئەمە ماڵی کاک حەسەنە ؟
+ بەڵی: فەرموو کاکە گیان ...
- وەڵا  براژن ، ئەوە کاک حەسەنم هێناوەتەوە  ......
ژنەش هێشتا کاک حەسەنی نەدیوەو  ڕوی لە سایەقەکەیە ئەڵێ ، کاکە گیان حەسەنی ئێمە  زوو هاتۆتەوە و لە ئێوارەوە لە ماڵەوەیە ...!!!
کاک حەسەنیش کە گوێی لە ژنەکە ئەبێت ،، ئەڵێ :
دەی براژن  قەیچێ کا، خۆ حەسەنی زیایە سەرناشکێنێت ...!!!
به‌روار:  09/11/2024
73   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   885
کۆی سه‌ردان:   30176271