پیتزا و پێشمەرگایەتی
نوکتەی شاخ
پیتزا و پێشمەرگایەتی

ساڵی ۱۹۸۸ دوای ئەنفالەکان کەوتبوینە دیوی ایران لەگەڵ برادەرێک یادی بەخێر لەژیان ماوە و لەهەندەرانە هەواری هەڵداوە  ڕێمان کەوتە شاری ڕەزائی یە ( ورمێ ) 
نیوەڕۆ بو برسێتی تینی بۆ هێنابوین بۆ نان خواردن ڕومانکردە ڕیستۆرانتێکی فوق العادە ڕاقی و بەناوبانگ چوینە رێستۆرانتەکە و دانیشتین گارسۆنەکان هاتن بەدەنگمانەوە پێشوازی یەکی زۆر جوان یان کردین مینۆی خواردنیان هێنا کەوتینە تاوتوێی خواردنەکان من حەزم چوە سەر ( پیتزا ) زۆر دەمێک بو نەمخواردبو ، سەردەمی زوو پیتزا لە سلێمانی نەبو کەم کەس ئەیزانی پیتزا چی یە و چۆن ئەخورێت تەنها ئەوانە ئەیانزانی کەسەفەری‌ دەرەوەی سلێمانی یان کردبو خواردبویان بەحوکمی ئەوەی من پێشتر چەندین جار سەفەری بەغدادم کردبو ئەمزانی پیتزا چی یە و خواردبوم 
من پیتزای مخلوطم هەڵبژارد واتا ( پیتزای مشکل )
برادەرەکەم وتی چیت هەڵبژارد وتم پیتزا
وتی پیتزا چی یە
وتم خواردنێکی ايطالي یە
وتی منیش پیتزا ئەخۆم 
داوای دوو دانە پیتزای مخلوطم كرد لەگەڵ سلاط و
سوپ و نۆشابەی گازدار
سلاط و سوپ و نۆشابە هات  دەستمانکرد بە خواردنی سوپ و سلاط و خواردنەوری نۆشابەی گازدار 
نیوکاتژمێری پێچو پیتزا حازر بو هێنایان و دانرا زۆر نازدار و بەلەزەت دیار بو زۆر جوان برژابو بە سەیر کردنی تێر ئەبویت 
من دەستم کرد بە خواردن 
برادەرەکە نەی ئەخوارد هەر چاوی ئەگێڕا 
وتم فڵان بۆ ناخۆیت چاوەڕوانی چی ئەکەیت و چاو بۆ چی ئەگێڕی 
وتی نان نەهاتوە چاوەڕوانی نان ئەکەم بزانم پێ یان بڵێم 
لەو قسانە بوین ئیشارەتی کرد بۆ گارسۆنێک و هات
زانیم پەنی نایەوە وتم قسە نەکەیت هههههههههههههههههههههههههه گارسۆن گەیشتە لامان وتی بفەرمە اغا 
قسەکەم لەدەمی وەرگرت 
وتم ببخشی و گارسۆن ڕۆیشت
وتم هەتیو خەریک بو حەیاو شەرەفمان بەریت 
وتی بۆ
وتم ئەم خواردنە خۆی لەهەویر دروست کراوە ئەم هەموو تەرتیباتەی کراوەتە سەر و لەناو فڕن برژاندویانە ژێرەکەی بۆتە کولێرە و پێوست ناکات بەنانەوە بیخۆیت قابیلە کولێرە بە نانەوە بخۆیت
ههههههههههههههههههههههههه کەوام پێوت دایە قاقای پێکەین وتی ئەمە هەمووی پەنی تۆیە من نازانم و نەمبیستوە و نەم خواردوە تۆ لەخۆتەوە داوای شتی قۆڕ ئەکەیت 
تا نانەکەمان خوارد هەر بەخۆی پێ ئەکەنی
کە تەواو بوین و هاتینە دەرێ وتی پیاوی چاک بە ئەم پیتزایە بالە نێوان خۆمان بێت بەخوا لای برادەران بیگێڕیتەوە مەگەر قاسمەڕەش چۆڵکەم زۆر خەمی بو خۆی ئەوەنەی ئیشی قۆڕ ئەکرد و پەنی بەخەڵک ئەیا و سەری ئەکردە سەر خەڵک ئەترسا هەقی بەرودوای لێبکەنەوە 
بەڵێنم پێ دا لە چۆڵەوانێ نەیگێڕمەوە 
بەڵام ناوەکەی خاتری ئێوەبێت هههههههههههههههههههههههههه
کاوەی ئیزاعە
  سلێمانی
به‌روار:  31/10/2024
83   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   897
کۆی سه‌ردان:   30184901