ئەگەر ئەسکەندەری مەکەدۆنی نەبومایە ئەوا دیۆجین دەبووم.
پەیکەری" ئەسکەندەری مەکەدۆنی و فەیلەسوف دیۆجین " لەشاری کۆرینسی یۆنانی
یەکێک لە بەیەک گەیشتنە سەیرەکانی مێژووی کۆنی یۆنانی.
کاتێ ئەسکەندەری گەورە بەناوبانگ و بەدەسەڵات حاکمێکی دیاری ناوچەکە بوو ، لە سەردانێکی بۆ شاری کۆرینس دەچێت بۆلای" دیۆجین" کەلەوێ ژیاوە بەناوبانگ بوە وەک فەیلسوفێک.
بە قسەی هەلەق ومەلەق و قۆڕ،ژیانێکی سۆفیەتی و سادە لەماڵێکی هەژاردا ژیاوە.
کاتێ ئەسکەندەر دەگاتە بەرماڵیان دەبینێت لەبەردەرگا دانیشتوە و خۆی هەڵخستوە لەبەر خۆرەتاوەکە.
دوای ئەوەی خۆی پێ دەناسێنێت، پێی دەڵێ هاتوم بۆ ئەوەی وەک ڕێزێک بۆت، ئەگەر شتێک بەمن بکرێت بۆت بکەم؟
بەشێوەیەک دیۆجین وەڵامی دەداتەوە دەبێت بەیەکێ لە حیوارەکانی مێژوو (" بەڵێ، ئەگەر بکرێت کەمێ خۆت لابدە لەبەر خۆرەکەم؟" .
بەم وەڵامدانەوەیە بێ بایەخی و بەهیچ
تەماشاکردنی هەرچی بەرژەوەندی و سامان هەیە کە ئەسکەندەر دەیتوانی بۆی بکردایە نیشاندا! .
ئەسکەندەر زۆر سەری سوڕما لە دانایی و سادەیی ئەم فەیلەسوفە!
هەربۆیە بەخۆی ووت بەدەنگی بەرز " ئەگەر
ئەسکەندەری مەکەدۆنی نەبومایە؟ ئەوا دیۆجین دەبووم!" .
کەمال باراوی
دۆسڵدۆرف
https://www.malmokurd.com/News-35877-6
بهروار: 28/10/2024
156 جار خوێندراوهتهوه
|