ویسکی و کاکم و مەولود نامە !🤣

ژمارە سێزدە ،لە فەرهەنگی بەشیک لەگەلان ،ژمارەیەکی شوومە.لەئینگلستان هیچ خانویەکی ژمارە سێزدە نیە ،هۆتێلەکان ژوری ژمارە سێزدەیان نیە ،شومی ئەم ژمارەیە رێشەیەکی ئاینی هەیە ،کە دەکاتە ڕۆژی لەخاچدانی مەسیح !
دوایی سێزدەساڵ لە ئاوارەیی ،گەڕامەوە بۆ شارەکەی خۆمان ،لەفڕۆکەخانەدا ،ناوی خۆم لەسەفەرەکە تۆمار کردوو ،جانتاکانم شەحن کرد ،خۆمیش  وردە وردە ،ڕۆیشتم بەرەو فڕؤکەکە،بە دەم ڕیگاوە تەماشایی جامخانەی بازاڕەکانی نیو ،فڕۆکەخانەکەم دەکرد ،لەپڕ چاوم بە ،ویسکی کەوت ،ئێتر خەیاڵ بردمیەوە بۆ وڵات و بۆ بیست ساڵ لەمەوبەر ،بۆ ئەوڕۆژەیی کە ،کە کاک سەعید لە بوخارست گەڕابوەوە ،بۆ شەوەکەی هەمو هاوسیکان بۆ بەخیرهاتنەوەیی کاک سەعید ،لەماڵی کاک سەعید کۆبووینەوە ،کاک سەعید باسی ژیانی دەکرد لە بوخارست ،باسی بینا زۆر بەرزو هوتیلەکانی دەکرد ،باسی ئەوەیی دەکرد ،ژن ،شۆفێری لۆریی و پاس و شەمەندەفەرە ،باسی کەنار دەریاو ،ماچە درێژەکانی نیو دەمی گەنجەکانی دەکرد ،کە بەئاشکرا بەبەرچاوی خەڵکەوە ،بەبی ئەوەیی کەس تەماشایان بکات ،کاک سەعید کۆمەڵیک وێنەیی گرتبوو ،لەباخچەو ناو بازاڕ و مەیخانەکاندا ،لە وێنەیەکدا کاک سەعید ،هەر دوو باڵە درێژەکانی خستبووە ،ملی دوو ژنی قژ زەردی قەڵەو ،ئەم وێنەیە لە نیو میوانەکان دەستاو دەستی دەکرد،لەلای پیاوەکان زۆر دەمایەوە ،بۆڕۆژانی دواتر ئەم وێنەیە و بوتڵە ویسیکیەکەی کەکاک سەعید هاوردبویی وەک بەنرخترین ؛ دەسکەوتی سەفەرەکە ،لەکتیبخانەی ژوری میوان دانرابوو ،ویسکیەکە و وینەکەی لە یادەوریمدا زۆر بەزیندویی مابونەوە ! لە بازاڕی فڕۆکەخانەکەدا ،بە سەدان بوتلی ویسکی و هەمو جۆرە کهولێک بەجوانی دانرابوو ،منیش ،چەند دانیەک ویسکی جوانم هەڵبژارد ،کە زۆر جوانتربوون لە بوتڵەویسکیەکانی کاک سەعید .

دوایی نان خواردن وخواردنەوەیی چەند ،پیاڵە شەرابێک ،نووستم ،بە چەپڵە لێدانی سەرنشینەکان بە نێشتنەوەیی فڕۆکەکە ،بە ئاگا هاتمەوە ،چوینە کۆنترۆڵ ،کریکارەکان بەنگلادشیبوون ،زۆر بەجوانی ،ژمارەو پارەو بەخشیش فێربووبوون .
کاکم هاتبووە بەر دەرگاکە ،جانتا گەورەکەیی لێوەرگرتم ،گوتی ؛ئەو عەلاگە جوانە ،چیە بەدەستەوە،گوتم: ویسکیە ،گوتی : ویسکی ،چاوی زەق بووەو ،ماچ و موچە گەرمەکەی پێش چەند چرکەیەک بوو ،بە ژار ،داڕزێێت ،شەرمناکەی ،دوای سێزدەساڵ ،عارقت لەگەڵ خۆت هێناوەتەوە ،ئەمە هەمو زاست و ڕۆشنبیریەکەتە ،واقم وڕما ،کاکم بۆ وا دەڵێت ! 
دەیبیشارەوە ،با،حەیامان نەچێت ،ئەوە چل ڕۆژیش بە بۆنەیی ئەتوارە ناشرینەکەتەوە ،بێئیمان بووین !
بە پاسێک سەرنیشینەکانیان دەگواستەوە بۆ دەرگایی سەرەکی فڕۆکەخانەکە ،لەویدا ،سەدان کەس لەچاوڕوانیدا بوون ،نزیکەیی بیست و نوکەس بیچگە لە منداڵ ،هاتبوون بۆ پێشوازی من ،ماچ و موچ و دەستی پێکرد ،هەر تەواو نەدەبوو ،خێری پۆلیسەکە بنوسیت ،گوتی؛ ئەری ئەم ماچ وموچە نەبڕایەوە خۆ ئێمە ،نابینە پاسەوانی ماچ و موچی ئێوە ،چۆڵێکەن ،ئیتر چوین سواری سەیارەکان بووین ،دەتگوت: کاروانی گواستنەوەیی بوکە .
هەر لەڕێگاوە چووین بۆ ماڵی مامم ،لەژورێکی گەوردا دانیشتین ،پیاوەکان لایی سەروە ژنەکانیش لای خوارەوە دانیشتن،چا لەسەر چا دەهات ،هەمو پیاوەکان جگەرەیان دەکێشا ،هەموان پێکەوە لەیەک کاتدا ،قسەیان دەکرد ،خواردنی ئیوارە هات ،نان، خورا ،خزم و ناسیاویتر هاتن ،بۆ ڕۆژی دواتر ،حەمەی ئامۆزام ژن دەگوێزیتەوە ،لەبری شایی وزەماوەند ،مولود نامە دەخوێنریتەوە ،بەفتوایی هەندێک مەلاو پیاوی ئاینی ،شایی و زەماوەند  حەرامە .
لە درەنگانێکی  شەودا ،یەک دوو برادەری کاکم و دوو ئامۆزام کە هەمویان خێزاندارن،لەگەڵ حەمەی ئامۆزام ،مامم سەرێکرد بەژورەکەداو ،گوتی : مەحمەد فێرکەن با سبەیی دۆست ودوژمنمان پێخۆش نەکات .هەموان حاڵیبون کە دەبێت ،حەمە هەندێک زانیاری پێبدرێت ،لە بارەی جوتبونەوە ،حەمە تەمەنی سی ساڵ بوو،گویچکەکانی سورهەڵگڕابوو،وانە سیکسیەکان لەکاکمەوە ،دەستی پێکرد ،کاکم ،کاتی کە قسەیی دەکرد ،دەست وپەنجەشی دەجوڵاند ،ئەوەت ڕەقکە و دەستی بۆ دەمی بردو هەندێک تفی خستە دەستیەوە ،بردی بۆ لای هەرامەکەی گوتی: کیژەکە هاواری کرد توند بیگرەو لە ناویی نێ ،قیچەک خوێن دێت ،ئەو خینە با بە پەڕۆکە سپیەکەوە بێت ،دەبییت سبەی ئەو پەڕۆیە ،پێشانی ،کەس وکاری کچەو خۆمانیش بدرێت .
هەمو ئاموژگاریەکان و زانیاریەکان لە لاقەکردن وتؤڵەکردنەوە دەچوو نەک لەخۆشەویستی و لەزەتی سێکسی ،دواتر باسی خوارن کرا ،یەک گوتی ؛ بیبەری تیژ ،یەک گوتی پاقلاوەو گۆشت ،یەک گوتی پیاز .
منیش گوتم: ویسکی دەتوانێت ماوەیی جوتبون درێژە بکێشێت ،کاکم لەئیوارەوە ،دوایی هەمو بانگدانێک نوێژی جەماعەتیان دەکرد ،سەیرێکی منی کردو ،گوتی ؛بەڕاستە گوتم تاقی بکەرەوە ،بوتڵێک ویسکیم هێنا ،چوار پێنج پیاڵەیان بەئاوی کتریەکە شۆری ،یەکی دووپیاڵەیان خواردەوە ،کاکم ئەو سێ پیاڵەی خواردەوە ،دواتر خواحافیزیان کردو ،بۆڕۆژی دواتر مەلا مولودنامەی دەخوێندەوە ،بە ئاواز ،ئامۆزاکانم و برادەرەکانی کاکم هاتن ،سوپاسمیان کرد ،کاکم لە دوورەوە بانگی کرد ،گوتی ئەحە ،گفتی دەرمانەکە بەکەس مەدە ،بەشی خۆم ناکات !
ئەحە شوان
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  20/10/2024
79   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   120
کۆی سه‌ردان:   30079235