ژن و دێوەکـــــەی عـەلادیـن 🤣🤣

دێو : فەرموو خوشکم 3 ئاوات بخوازە بۆت بەدی دەهێنم
ژن : بەڕاست !!
دێو : بەدڵنیاییەوە ، بەڵام بە مەرجێک هەرچی داوا بکەی هاوسەرەکەت دە هێندەی بۆ دەبێت .
ژن : کێشە نییە .. یەکەم شت دەمەوێت ببم بە ملیۆنێر .
دێو : ئەمە هەموو کچێک داوای دەکات ، بەڵام هاوسەرەکەت دەبێتە ملیاردێر ، و تۆش دەزانی پیاو پارەی زۆربوو کاری خراپ دەکات !!
ژن : ئاساییە و کێشەنییە خوا پێی ببەخشێت و بۆی زیادبکات .
دێو : دووەم چییە ئەی ملیۆنێر؟
ژن : دەمەوێ ببم بە شاجوان .
دێو : زۆر ئاساییە ، بەڵام وەک دەزانی هاوسەرەکەت دە هێندەی تۆ جوان دەبێ و دەشزانی ئینجا چاوی زۆر لەسەر دەبێت و کچی خراپ زۆرە .
ژن : پەیوەندی بە منەوە نییە شەرع چواری حەڵاڵ کردووە .
دێو : بەراستی تۆ ژنێکی زۆر چاکی .. ئاواتی سێیەمت چییە ؟..
ژن : دەمەوێت جەڵدەیەکی زۆر سووک لێم بدات زۆر سووک .

بەدڵنیاییەوە هاوسەرەکەی دە هێندەی لێدرا و سێ رۆژ بێهۆش بوو و دواتر مرد و ملیارەکان هەمووی بەر ژنە ملیۆنێرەکە کەوت .

بەڵێ خۆشەویستان ئیتر دێوەکەش وازی لە قۆریەکە هێنا و خەریکی بەنە خوێن فرۆشتنە هههههه
به‌روار:  19/10/2024
46   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   125
کۆی سه‌ردان:   30079240