بیرەوەری ئێمە و پۆلیس

بیره‌وه‌ریی.....
بیره‌وه‌رییه‌ك له ‌شاره‌كه‌م......
له‌ نیشتمانە دووه‌مەكەم.....
له ‌وڵاتێك سەرانسەر سه‌وزایی، هه‌میشه‌ به‌هار بێت.....
نیشتمانێك، دەستوور سه‌روه‌ر و....پەيڕەو بەرئارام بێت.....
نيشتمانێك كە ناخی ڕەوشت و ڕفتاری پۆلیس لە هه‌ڵسوكه‌وتی هاوڵاتیاندا ڕەنگی دابێتەوە....
نیشتمانێك كە  ڕێسای یاسا له هه‌موو جومگەكانی ژیان سەنگی دابێتەوە‌.......
هاونيشتمانان هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك، زۆر ئاسوودانە و سادەييانە.....
بێــكێشە و بێشە.....چاوه‌ڕێی ڕۆژی هه‌ینییانە .....
تاوەكو مافی ئەرك و ڕەنجی پيشەيان بسێنن .... 
بەرهەمی ڕەنجەيان ببێتە مايەی خۆشگوزەرانيی ژيانيان.... 
ژيانێكی ئاسوودە و سوودمەند بەسەر بەرن لەگەڵ خاوخێزانيان.....  
چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ‌دوو ڕۆژی پشووەدا، به‌سه‌ربه‌رن خۆشترین ڕۆژگاری ژیانیان.....
       ئەم كورتە نووسينەم لەبارەی ڕووداوێكەیە بەسەرماندا هاتوە....!!!
ئەويش.. وێنەيەكی به‌نده‌ و پۆلیسێكە... كە بیره‌وه‌رییه‌ك بگێڕێته‌وه‌.
داخۆ چ پێنووسێك ڕاستگۆیانه‌.... ژیانی ئه‌م وڵاته‌ تۆماربكات !!!-؟؟؟ ‌....
بەڵێ...پێش 17ساڵ….. له ‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا. 
هه‌ربه‌هه‌مان ڕەوشی ئێستا، له‌سه‌ركاربووم. 
هاوژینه‌كه‌م ته‌له‌فونی بۆكردم.
گوتی: عه‌لی له ‌بازار كیفێكی به‌ربه‌خاڵم دۆزیوه‌ته‌وه،‌ 1600دۆلاری تێدایه‌. 
له‌گه‌ڵ شماره‌ ته‌له‌فونێكدا.....
گوتم: باشه‌ داینێ تا ئێواره‌ له‌كار ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌..
كاتێك گه‌ڕامه‌وه‌، به‌ هاوژینم گوت: باشترین كار ته‌له‌فون كردن بۆ پۆلیس....
ته‌له‌فون كرا بۆ پۆلیس..... .
له‌دەمی گفتوگۆدا بوو له‌گه‌ڵ پۆلیس....
دەستبەجێ گه‌یشتنه‌ ماڵمان..... 
له‌ ده‌رگا درا...... ده‌رگا كرايەوە و بینیم دوو پۆلیس‌.
هۆكاری زوو بەدەم هاتنيان .... په‌یوه‌ندیكردنی ئافره‌ته‌.
ڕەنگبێت، ‌گه‌ر من ته‌له‌فونم بكردایه‌ زۆر زوو نه‌ده‌گه‌یشتن. 
پێدەچێت لە هەندێك بارودۆخدا .. ئافره‌ت له ‌پێشتربێت‌ وەك لە پیاو.....
به‌ڵێ..... هاتنه‌ ژووره‌وه‌.....چۆنێتیی دۆزینه‌وه‌ی پاره‌كه‌مان بۆ گێڕانەوە و هه‌موویان تۆماركرد... 
پاره‌كه‌یان ژمارد...... دوایی له ‌ڕێگای كۆمپیوته‌ره‌وه‌. 
ژیانی چه‌ند ساڵه‌ی ئێمه‌یان سه‌یركرد كه ‌ڕابردومان پاكە و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌.... 
پرس و وەڵام و لێكولينەوەيە تاوه‌كو ئێره‌ ..... باش بەڕێوەچوو.
پۆليسەكان: زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین كه‌ ئێمه‌تان ئاگادار كردوه‌....
لای خۆمانەوەڕا، بەدواچوونی بۆ دەكەين و بەو شمارە تەلەفوونە خاوەن پارەكە، هەوڵدەدەين بيدۆزينەوە تاكو پارەكەی بۆ بگەڕێنينەوە.
ئێمه‌ش ده‌ستخۆشیمان لێكردن...
له‌ دواكاتدا گوتیان( به‌ڵام) ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه‌ یان خاوه‌نی په‌یدا نه‌بوو. 
ئەوا ئه‌و پاره‌یه‌ بەپێی وه‌ك قانوونی نیوزلاندا دانراوە ..... 
كە‌ ئێوه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی...... .
ئێمه‌ش گوتمان: تكايە هه‌وڵبده‌ن خاوه‌نه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه‌. 
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌یدانه‌بوو، ئه‌وكاته‌ قانوون سه‌روه‌ره و بڕياردەرە.... .
به‌ڵێ.... سوپاسی ئێميان كرد‌ و ئه‌مه‌يش زۆر سوپاسمان كردن و... ڕۆيشتن.
جا با بزانین.... دوای 3 مانگ چی ڕوویدا ؟؟....
پۆلیس ته‌له‌فونی كرد......
گوتی: ببورن خاوه‌نه‌كه‌ی پارەكە په‌یدا نه‌بوو. 
ئێستا ئێوه‌ خاوه‌نی 1600 دۆلاره‌كه‌ن..... .
وه‌رن چه‌كتان بۆ بنوسین بچن له ‌بانك وه‌ریبگرن... .
به‌ڵێ ..... پاره‌كه‌مان وه‌رگرت..... .
ئێمەيش، تا دڵودەروونمان ئاسوودەبێت و بگاتە دەستێك پێويستی پێبێت....
 دەستبەجێ ناردمانەوە بۆ كوردستان بۆ ماڵی‌ هه‌ژار و نه‌داران.... .
تێبینی: له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌سه‌رهاتێكی ديكەمان هه‌یه‌.... . 
له‌به‌شی دووه‌م ده‌ینوسم و بڵاویده‌كه‌مه‌وه‌ كە پۆلیسی نیوزلاند.... 
         چەندە بەسامن.... ئەوەندەيش دڵسۆز و میهره‌بانن... .

 

عەلی بانەیی

ئۆکلاند

 

به‌روار:  01/10/2024
155   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1167
کۆی سه‌ردان:   30257323