پێنجەمین ساڵەی پرسەی هەندەران

ڕۆژی: 2019.9.16


له هاوینی 2011 ەوە پرسەکانی هەندەران لە ماڵپەڕی مالمۆکورد بڵاو دەکرانەوە.
لە پایزی 2019 ەوە پرسەی هەندەران وەکو پەیجی سەربەخۆ و تایبەت بە پرسەی کوردی هەندەران لەماڵپەڕ و فەیسبوک و تیک تۆک و ئینستگرام و تێلیگرام بڵاو دەکرێنەوە.


لەم پەیجەوە چەندین جار تووشی کێشەی کەسی بووین بە هۆکاری مردنی درۆ کە بۆیان دەناردین، یان تووشی کێشە دەبووین لەسەر هەندێ پرسە کە
 " کێشەی خێزانی" خاوەن پرسەکان بوو.


مردن دادپەروەریی  ڕەهای خواییە و ، تا ژیان هەبێ  مردن و پرسەش دەبێ.
پرسە لە هەندەران و بۆ کوردی تاراوگە تایبەتترە، بەوەی لێرە هەموو دورین لە خزم و بنەماڵە و دراوسێ، بۆیە پرسەکان جگە لە هاوخەمی و بەسەر کردنەوەی کۆمەڵایەتی و ئاینی، کۆبونەوەیەکی نەتەوەیشه، بە بەڵگەی هەمیشە پرسەکان لە هەموو چالاکیه سیاسی و کلتوریەکان قەرەباڵخترن.


ئێمە پێویستمان بە هاوکاری ئێوە و هەمووان هەیه به لایک کردنی پەیجەکەمان و ناردنی هەر پرسەیەک لە هەندەران، تا پرسەی هەندەران گەورەتر و ناسراو تر بێ.


لەگەڵ سوپاس و ڕێزی  ئەدمینەکان:
گۆران مەریوانی : یۆتۆبۆری / سوید
ئاوات مەحمود:  کوردستان/ سلێمانی
عەدنان ئامێدی: یۆتۆبۆری/ سوید
محەمەد فەرەج دۆشکە: یۆتۆبۆری/ سوید


زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو هاوکارانەی لە کوردستان  و وڵاتانی ئەوروپاوە پرسەکانمان بۆ دەنێرن.


شێرزاد عەزیز
مالمۆ/ سوید
مۆبایل: 0046760829299
به‌روار:  04/09/2024
716   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   93
کۆی سه‌ردان:   30079208