گەوڕی مامۆستا
پایزی 1995
داوای گواستنەوەم کرد لە " خۆیی سەرەتایی" پەروەردەی سلێمانی بۆ ناوشار.
" مامۆستا کەمال شیرگەر" ی سەرپەشتیار لە ساحەی پەروەردە کە زانی داوای گواستنەوەم کردوە و پێی ووتم:
مامۆستاکەی کانی وەیسە زۆر باست دەکەن ، مەکتەبێکم هەیە لە " قولەرەیسی" وێرانە بڕۆ بۆ ئەوێ و بۆمان چاک بکە.
کە فرمانی گواستنەوەم دەرچوو، ڕۆژێک چووم بۆ قولەرەیسی و نیوەڕۆ پیاوێکی گوندەکە کە وابزانم " کاک عەلی" ناو بوو نیوەڕۆ بۆ نانخواردن میوانی بووم و، کە داوام لێکرد خێزاندارم و مناڵێکمان هەیه، دەتوانێ ژوورێکمان بۆ پەیدا بکەن.
ئەو گەوڕێکی پیشاندام و ووتی :
مامۆستا بەس ئەم ژوورە هەیە چۆڵ بێ لەم گوندە.
لە دڵدا زۆر شکام و کە گوازرامەوە خێزانم نەبرد و ، ڕۆژانە بە پێ هاتوچۆم دەکرد و یەکسەریش داوای گواستنەوەم کرد .
دوای مانگ و شتێک گواستمیانەوە بۆ قوتابخانەی تاسڵوجەی سەرەتایی.
ئەو کاتە لە دوو ژووری ماڵی باوکم بووم لە گەڕەکی بەختیاری و دەمتوانی مووچەی یەک مانگی مامۆستایی لەبەردەم دوکانی باوکم" حاجی عەزیزی خراجیانی" بە دوو ڕۆژ لە ئەسحابەسپی پەیدابکەم.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
وێنەکە مامۆستایانی تاسلوجەیە.
ڕاوەستەوەکان لە چەپەوە:
مامۆستا عومەر بەرزنجی بەڕێوبەر و خۆم
https://www.malmokurd.com/agadary-42260-3
بهروار: 25/08/2024
945 جار خوێندراوهتهوه
|