ژنی سپی و ئەسمەر 🤣🤣
پیاوێکی عەرەب خاوەنی دوو ژن دەبێت ژنێکیان ڕەنگ ئەسمەردەبێت و ژنی دووەمیشی سپی پسێت دەبێت، پیاوەکە بڕیاردەدات یەکێکیان تەڵاق بدات و یەکێکشیان بهێڵێتەوە.
بەڵام نەیدەزانی دەست بەرداری کامەیان بێت بۆیە پێشبڕکەیەکی شیعری بۆسازدان تاوەکو بڕیار بدات کامەیان زمانی شیعری پاراوتربوو، ئەو لای خۆی بهێڵێتەوە.
سەرەتا ژنە ئەسمەرەکە هەڵیداێ و گوتی:
بینیوتانە میسک ڕەشە وێنەی نییە
بەڵام خوێ سپییە و نرخی زۆر نییە،
ڕەشێنە بینایی ڕۆشنایی چاوە
بەڵام سپێنەکەی بایەخی وەهای نییە.
ژنە سپییەکەش لەوەڵامدا گوتی:
بینیوتە درەوشاوەیی مانگی چواردە وێنەی نییە
بەڵام ڕەشایی خەڵوز بەهاو نرخێکی ئەوتۆی نییە
چاکەکاران و پیاوانی خودا سپییە ڕوویان
ڕەشە ڕووی خراپەکار وبەدچارە ودۆزەخیان.
پیاوەکەش سەرسام دەبێت لەو دەمە تەقێیە شیعریەی هەردوو ژنەکەی بۆیە لە خۆشەویستی هەردوو ژنە ڕەش و سپیەکەی ئینجا بڕیاریدا نەک دەسبەرداری هیچ کامیان نابێت بەڵکو هەستا بەهێنانی ژنێکی گەنم ڕەنگی کە لەناوەڕاستی وێنەکەدا دیارە .
بهروار: 09/08/2024
175 جار خوێندراوهتهوه
|