نیو ڕەسمی خامەنەئی

هاوینی ساڵی 1997 سی نەفەرێک له ئۆتۆبوسێکی ئێرانیدا لە شاری ئورمێ کەبەرەو سنووری تورکیا دەڕۆیشتین ، پێنج نەفەرێکمان شوێنی نەبوو لەسەر عەرزی پاسەکە دانیشتبوون، پۆلیسێکی هاتووچۆ بۆ کۆنتڕۆڵی ترافیک ڕایگرتین و بە فارسی پرسی : 
بۆ لەسەر عەرزەکە دانیشتوون؟
یەک نەفەر هیچی نەووت و ئەو ووتیەوە و  ، ئێمەش هەموو قڕو کپ.
گیراین و دوو پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامیمان لە گەڵدا بوو، یەکێکیان کارتێکی پێ بوو کە وێنەیەکی خومەینی و خامەنەئی بوو.
ووتم بیکە بە دوو کەرتەوە یەکێکیانم بەرێ.
ئەوەی خامەنەئیەکەی دامێ.
ڕێبواری وەستا حەسەنیش گەڕی تێ ئاڵان بووم ،،دەیووت دەبێت وێنەکەی خۆت  بکەیت بە دوو کەرتە و نیوەیم بدەیتێ.
کە بردیانین بۆ ئیتڵاعات ، یەکەم کەس " 400" دۆلار و چەند ملیۆن لیرە تورکیەکەی من گیرا لە قەراخی گیرفانی پانتۆڵەکەم " کە خەیاتی بازاڕی پاسپۆرتەکە بە 25  دیناریش بۆی شاردبوومەوە".
من وێنەکەم دەرهێنا و ووتم :
بیکە بە خاتری قەبری ئیمام و مامۆستام و هەموو سامانی من ئەم پارەیەیە و ماڵم فرۆشتووە پارەکەم بدەنەوە.
ووتی : پارەکەت هەڵبگرەوە.
لەدواوە پێیان دەووتم نەکەیت ، ئەوە تاقیت دەکاتەوە.
پارەکەیان دامەوە کە ئەو کاتە ئەو پارەیە مووچەی چوار ساڵێکی مامۆستایەکی کوردستان بوو.
کاک " ج. ن"  کە خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕی بانە بوو ، ماڵ و سفرەی پڕ میوان بوو، شەوێک من و خاڵە شوانم لای خەوتیا.
وێنەیەکی گەورەی خامەنەئی لە ماڵەکەیدا دانابوو ،دەیووت وەکو سەگ پاست دەکا خراپ نیە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  01/08/2024
687   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   957
کۆی سه‌ردان:   30256729