نیسکێنەی دیۆجین و ماستاوی ئەرستۆ
نیسکێنەی دیۆجین و ماستاوی ئەرستۆ
" دیۆجین" فەیلەسوفی کەلبی لەناو بەرمیلێک دا بە سەختی و نانەسکی ئەژیا.
جارێک ئەرستۆی فەیلەسوف دیۆجینی بینی شۆربای نیسکێنەی ئەخوارد ، پێی گوت:
" ئەگەر فێری کەمێ ماستاوکردن بۆ پاشا بویتایە ، ناچاری نیسکێنە خواردن نەئەبویت ".
دیۆجین لەوەڵامی دا ، گوتی :
" ئەگەر تۆش فێری نیسکێنە خواردن بویتایە ، پێویست بە ماستاو کردن بۆ پاشا نەئەبو" .
حەمەسەعی باپیر
ستۆکهۆڵم
لەواڵی ( PhD-Algerian ) ئامادەی کردوە.
https://www.malmokurd.com/News-42103-6
بهروار: 31/07/2024
192 جار خوێندراوهتهوه
|