نیشتمان و غوربەت

کۆچبەر دوو شوێنی گرینگی ھەیە یەکەمیان نیشتیمان و دووەمی وڵاتانی غوربەت ھیچ یەک لەم دوو شوێنەش تەواو وەلامی ھاوارەکانی ئەو نادەنەوە، ئەو سیحر و ئەفسونەی ھەر یەکێک لەم دوو جێگایە دەیبەخشن بەیەکەوە کۆنابنەوە. غوربەت کۆمەلێک ھەل و ئەفسون پێشکەش بە کۆچبەر دەکات کە نیشتیمان خۆی ناتوانێت پێشکەشی بکات،نیشتیمانیش کۆمەلێک ویستی ڕۆحی و دەرونی و عاتیفی تێردەکات کە غوربەت تێریان ناکات . کۆچبەر لە ھەر یەکێک لەم دوو نیشتەجێیە دا شتێکی گرنگ دەدۆڕێنێت .
ناشوێن

بەختیار عەلی


به‌روار:  31/07/2024
196   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   582
کۆی سه‌ردان:   30514186