قەشە و سڵاوات لە دیداری محەمەد
كە ئینگلیزەكان عێراقیان داگیركرد، نێراوێكی ئاینی مەسیحی ڕووی كردە دێیەكی خواروی عێراق ،پاش هەوڵ و تەقەڵایەكی زۆر چەند كەسێكیان كۆكردەوە و هێنایان كردیان بەمەسیحی .
دوای چەند مانگێك لە كۆبوونەوە و ئامۆژگاری و دڵخۆشی دانەوە،لەگەڵ قەشەی گەورەدا كۆبوونەوە ،قەشەی گەورەش باسی موعجیزەكانی حەزرەتی عیسای بۆ دەكردن ،ئەو دەستەی لەوێ دانیشتوبون سەرسامبوون بە قسەكانی قەشە سەبارەت بە موعجیزەكانی حەزرەتی عیسا ، بۆیە بەیەك دەنگ هاواردەكەن سەڵاوات لە دیداری محەمەدی نازدار دوردی خوای لێبێت .
ئیتر قەشەی گەورە كۆتایی بەوتاری هێناو ڕێك جێی هێشتن.
لەكتێبی بۆ لەهەقە كەوتنە تەقە
ڕەووف موحەمەد زوهدی
بهروار: 28/07/2024
230 جار خوێندراوهتهوه
|