ئەتاتورک و ئەردۆغان
ماوەیەک لەتورکیا دەمخوێند،برادەرایەتیم لەگەڵ دکتۆرێکی دەرمانساز(صیدلاني) پەیدا کرد.
تا بڵێی کوڕێکی چاپوک و ڕۆشنبیر بوو.
ڕۆژێک هات لە شوقەکەمان من و برادەرێکی تری تەکلیف کرد و گوتی:
دایکم خواردنی بۆتان کردووە و دەعوەتی ئێمەن!
جا ماڵیان لەشارێکی تر بوو،خۆی لەو شارەی کە ئێمه تێیدا دەمانخوێند دەرمانخانەی هەبوو!
هەر بە سەیارەکەی خۆی چووینە ئەو شار و لەوێش چووینە ماڵیان...
باوکیان لاقی شکابوو و لەسەر جێگا کەوتبوو.
بەڵام تا بڵێی پیاوێکی ڕۆشنبیر و دنیا دیتە و وریا بوو.
بەقەد زۆر لە مامۆستاکانی زانکۆکانی خۆمان شتی دەزانی!
باس هاتە سەر باسی سیاسەت،من ڕەخنەم لە خەباتی ئەوان گرت و چۆن کورد لەگەڵ ئەردۆغان پێک نایەت؟!
دانیشتبووم(کەر کەر) ئیعجابی خۆم بۆ ئەردۆغان و خزمەتەکانی و ئینسانیەتی دەر دەبڕی:
ئەویش بە زەردەخەنەیەکی ساردەوە گوتی:
ڕۆڵە کێشەی مە کێشەی حزبی چەپ و ڕاست و دینداری و بێ دینی نیە!
کێشەی ئێمە کێشەی تەعامولکردنە لەگەڵ گەلێکی خوێن ڕێژ،کە بڕوای بە هەبوونی ئێمەی کورد نیە!
 ئێوە لە وڵاتی خۆتانن و شارەزای بارو دۆخی ئێرە نین.
ئێمە لە ئێستادا کوشتەی نیفاق و دڵڕەشی تورکە دیندارەکانین زیاتر لە وانیتر و باشتر دەیانناسین..
شاهێد بە ڕۆژەک دەیبینی ئەو ئەردۆغانەی کە باست کرد،بەزمێک دەنێتەوە سەت جار خراتر لە ئەتاتورک!
لەلای ئێوە پارە ڕژاوە و مەستن...
کەی سەرتان دای لەبەرد،بەهۆش خۆتان دێنەوە ئەو کاتیش هەموو شتێکتان دۆڕاندووه!
چەنده دووربین بوو ئەو باوکە!
ئێستا کە بەبیرم دێتەوە خەجاڵەت دەبم!
ئەحمەدێ جەزیری
به‌روار:  27/07/2024
335   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   535
کۆی سه‌ردان:   30420712