خۆکوژی وێنەگری مناڵ و هەڵۆکە. ‼

ئەم وێنەیە لە ساڵی 1993 دا لە ئەفریقا  گیراوە .
بە یەکێك لە کاریگەرترین وێنەکان دادەنرێت ، بەڵام وێنەگرەکەی بەهۆی ئەو وێنەیەوە خۆی دەکوژێت  .

وێنەگر کیڤن کارتەر لە ساڵی 1993 دا سەردانی وڵاتی سۆدانی کردووە بۆ کاری ڕۆژنامەوانی ، لە یەکێک لە ڕۆژەکانی سەردانەکەیدا منداڵێکی برسی دەبینێت ، کە سەری لەسەر زەویەکە داناوە دەگری دەیەوێت خۆی بگەیەنێتە کامپێکی نزیك لەو جێگەیە کە خۆراکی لێدابەشدەکرێت .
 هەڵۆیەکیش لە پشتیوە وەستاوە دەیەوێت ڕاویبکات .

کارتەر ئەو دیمەنە وێنە دەگرێت و لە ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز دا بڵاوی دەکاتەوە .
دواتر لە چەند میدیایەکی تردا وێنەکە بڵاودەبیتەوە،  خەڵاتی  پۆڵیتزر بەدەستدەهێنێت .
دیمەنەکە تەواو ئازاری کارتەر دەدات  خەڵکیش چەندین پرسیار لە کارتەر دەکەن کە بۆچی منداڵەکەی ڕزگار نەکردووە تەنها تەماشای کردووەو وێنەی گرتووە ؟

بەوهۆیەوە کارتەر دوچاری نەخۆشی دەرونی دەبێت و،  لە ساڵی 1994دا کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت .
پاش خۆی نامەیەك بەجێدەهێڵێت و داوای لێبوردن لە خەڵك دەکات.
وەرگیراوە
به‌روار:  19/07/2024
289   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   772
کۆی سه‌ردان:   29897291