وەزیری پەروەرده 🤣🤣

مامۆستایەک  لە پۆلدا لە قوتابیەکان دەپرسێت ،:
کێ قەڵای دم دمی ڕوخاند ؟

 قوتابیەک دەڵێت :مامۆستا من نەبووم ،
 لە چەند قوتابیەکی تریش دەپرسێت ، ئەوانیش دەڵێن بەخوا ئێمەش نەبووین .
 مامۆستاکە زۆر بێ تاقەت ئەبێت و سەردانی وەزیری پەروەردە دەکات لە هەولێر.

 مامۆستاکە دەیەوێت باسی دابەزینی ئاستی زانیاری قوتابیان و فەشەلی سیستمی  خوێندن بۆ وەزیری پەروەردە بکات ، و دەڵێت:
 لە چەند قوتابیەکم پرسیوە کێ  قەڵای دم دمی ڕوخاندوە ، ووتویانە بەخوا ئێمە نەبووین .

 وەزیریش دەڵێت  : لەوانەیە ڕاست بکەن و قوتابی دەوامەکەی تر بووبن .
به‌روار:  16/07/2024
211   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   772
کۆی سه‌ردان:   29897310