"من تەنیاو بێ مناڵ و مێردم ، بزوتنەوەی فێمینیستی من و نەوەی منی تێکشکان".
پێترۆنیلا وایت " ژنە نوسەری بریتانی دوای ئەوەی ژیان ونوسینەکانی خستە پێناوی مافی ژن و بزوتبەوەی فێمێنیستیەوە.
لە نووسێنێکی ئەم دواییەی دا ؛ ئەڵێت:
لە درێژەی نوسینەکەی دا ئەڵێت ؛ دووشەممان لە چێشتخانەیەکی لەندەن کۆمەڵێک هاوڕێی ژن لەنزیک جامخانەکەی لەدەوری مێزێک کۆئەبینەوە باسی ژیانی خۆمان ئەکەین.
بابەتی هاوبەشمان زۆرە ، هەمو تەمەنمان سەروپەنجا ساڵە و خاوەن کارو خوێندنی بەرزین ، وەلێ ژیانمان بۆشاییەکی تێ دایە ، هەموان قەیرەو بێ منداڵین .
خۆم و ئەم هاوڕی نزیکانەم زیاد بەرەو هەستێک ئەچین بزوتنەوەی فێمینیستی ئێمە و نەوەی ئێمەی دەستخەڕۆ کرد ، بەخۆم و وهاوڕێکانمەوە پێمانوایە لەبارێکی دا ڕۆژئاوا لە فەلسەفەی فێمینیستی تێ پەڕاندوەو ئیتر لێی مایەپوچ و ئازار بەخشە ....
...ئەو جیهان بینیە گەیشتە کوێ و چی جێگایەکی بۆ ژنانی وەکو ئێمەی سەرو پەنجا ساڵی هێشتۆتەوە بەم بێ شوینگەو تەنهاییەوە ؟
.. ئایا ئەزانی لە هەر دە ژنێکی تەمەن پەنجاساڵی بەریتانی ، یەکێکیان هەرگیز هاوسەرگیری نەکردووە و بە تەنیا ئەژی!
چی بارێکی پڕ ئێش و ناتەندروستە..
(سالی) هاوڕێ یەکمە و تەمەنی ٥٥ ساڵە، پێی گوتم:
ــ "وەک ژنێک هەمیشە هەست بە نەویسی ئەکەم ، بەوەی بزووتنەوەی فێمینیستی وای تێ گەیاندین کە مێینەی نەریتخواز ، جۆرێک کۆنەپەرستیە پیاو دایهێناوە بۆ ژێر دەستە کردنی ژن،لەسەر بنەمایەوە، دوژمنایەتی پیاوانم ئەکرد و پاڵم بەرویانەوە ئەناو لەخۆم دور ئەخستنەوە .. ئێستاو لێرەدا باجی ئەوە ئەدەم..
من بە ڕوونی ئەڵێم کاتی ئەوە هاتووە بیر لەم جۆرە ڕۆشنبیریە بکەمەوە و لێ گەڕێم دوبارە کولتورە ڕابوردوەکە بگەڕێتەوە، هەرچەندە ئیتر ئەوە درەنگ بێت بۆ من و هاوڕێیانم...
بەڵام نابێت ڕێگە بدەین بزووتنەوەی ژنان چی تر ژیانی نەوەکانی داهاتوش وێران بکات ”.
..
...
حەمەسەعی باپیر // لەواڵی ( ابو الاوس ) ەوە ئامادەی کرد
ستۆکهۆڵم
بهروار: 21/05/2024
225 جار خوێندراوهتهوه
|