بەشار ئەسەد کەی دەڕووخێ؟
ڕۆژی2011.3.15
خۆپیشاندانەکانی سوریا لە بەهاری عەرەبی ، یەکێک لە خۆپیشاندانە خوێناوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، کە دیمەنی کوشتنی مرۆڤی بە شێوازی ئەوپەڕی دڵڕەقانەی تیایە.
سایتی مالمۆکورد و کەناڵی یوتوبەکەی کە پێکەوە لەگەڵ " کاک دلێر سەلیم " و بە هاوکاری" نەژاد دەرگەڵەیی" ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە گواستنەوەی بۆ بینەری کورد.
تەنانەت زۆربەی سایت و کەناڵی تەلەفیزۆنی کوردیش ڤیدیۆکانی مالمۆکوردیان بڵاو دەکردەوە.
وەکو خۆم قەناعەتم وابوو کە " بەشار" لە شەش مانگدا وەکو " زەین بن عابدین و قەزافی" دەڕوخێت.
ئەو کاتە لایەنگرانی قەندیل بە توندی ڕەخنەیان لێدەگرتین لەسەر هەڵوێستی توندمان دژ بە بەشار.
وەکو خۆم " زۆر خەفەتم دەخوارد " کە کوردی ڕۆژئاوا بەشداری خۆپیشاندانەکانی دژە بەشار ناکات، ئەم مەراقەشم لە " مامۆستا حەمید دەروێش" لە شاری سلێمانی پرسی.
مامۆستا حەمیدی دەروێشی ڕەحمەتی ووتی:
کاک شێرزاد : کوردی سوریا نە هێزیان هەیە و نە دەشتوانن بەشار بڕوخێنن.
ئێستاش گومانم لە وەحشیەتی ڕژێمی بەعسی سوری نیە، بەڵام دڵنیاشم بۆ کورد هەزار جار لە دەوڵەتەکەی ئۆردو.. گان باشترە و لایەنگرانی قەندیل ئاقڵانە دژایەتی بەشاریان بۆ خاتری گەورەترین دوژمنی کورد نەکرد.
وێنەکان:
مامۆستا حەمید دەروێش.
کۆڕی مامۆستا هۆمەر شێخ مووس لە مالمۆ
کۆڕی مامۆستا ئیسماعیل پەرلەمانتاری سویدی " کە کوردی ڕۆژئاوایە" لە مالمۆ
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 06/04/2024
733 جار خوێندراوهتهوه
|