نەورۆزی کانی وەیسە
ڕۆژی 1995.3.20
لەناو گوندەکە خوێندکار و خەڵکی گوند هەموو خۆیان گۆڕی بوو، دار و چیلکەی زۆر ئامادەکرا بوو.
گۆرانی نەورۆز بە کاسێت لێدەدرا.
کاک قادری سەید برایم کە ئەنجومەنی گوند بوو ، هاتە لام و بە هێواشی ووتی :
مامۆستا توخوا با من ئاگرەکە بکەمەوە.
منیش ووتم :
کاک برایم ، مام عەلیەک لە حەج هاتبوەوە ، کۆمەڵێک دۆست چوبوون بۆ بە خێرهاتنەوەی، یەکێکیان زوو زوو بەناوی خۆیەوە بانگی دەکات.
ئەویش توڕە دەبێت و دەڵێ:
من بۆیە 500 دینارم خەرج کردووە، بۆ ئەوەی پێم بڵێن حاجی.
ئاگرێکی باش و نەورۆزێکی جوانمان لەگەڵ خەڵکی میوان دۆستی کانی وەیسە کردەوە.
وێنەکە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 2013 ی مالمۆیە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 24/03/2024
475 جار خوێندراوهتهوه
|