سلێمانی دەبوە گۆمی خوێن گەر زەماوەند نەکرایە!
ڕۆژی 1991.3.6
ڕۆژێک پێش ڕاپەڕین حکومەت لێبوردنی گشتی بۆ فیرار دەرکرد.
لەگەڵ وەستا ئامانجی ڕەحمەتی و فەهمی خراجیانی کە هەر سێکمان فیرار بووین ، بە پاسی مەسڵەحەی بەختیاری چووین بۆ ناو بازاڕ.
لەگەڕانەوەدا لەبەردەم مونەزەی ئەنفالەکە " کاک حەمە ڕەشید خراجیانی" مان بینی کە مفەوەزی پۆلیس بوو لەبەردەم ئەنفالەکە وەستابوو .
دابەزین و پرسیمان عەفواتەکە چۆنە خۆمان تەسلیم بکەین؟
لەو کاتەدا مولازم عەلی له لاندکرۆزەرێک دابەزی و خۆی کرد بە ئەنفالەکە.
کاک حەمە ڕەشید بردینیە ژورەوە و ووتی :
هیچ مەڵێن دەچم لە ژوورەوە پرسیارتان بۆ دەکەم.
لە هۆڵەکە وەستاین و پاش کەمێک هاتە دەرەوە و دەموچاوی تێک چوبوو ووتی:
وەرن ، بەدەم قسە کردنەوە دووری خستینیەوە و ووتی : بڕۆن نەیەنەوە بەم ناوە نێتیان زۆر خراپە.
ئێوارەی ڕۆژی 1991.3.7 کە ئەنفالەکە گیرا کۆمەڵێک فایلمان دۆزیەوە.
زانیاری ئەو فایلانە لەم لینکەدایە:
https://www.malmokurd.com/News-37236-6
وێنەکە ساڵی 1990
بێستون، شێرزاد، وەستا ئامانج
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 06/03/2024
462 جار خوێندراوهتهوه
|