دڵداری بە تراکتۆرەوە 😍
پیاوێکی خەڵکی "دەرەکێ" لە ناوچەی هەورامان، بێزار ئەبێ لە ژنەکەی و ئەیەوێ لێیجیابێتەوە.
هەر ڕۆژێ بە جۆرێک زەختی لێئەکا کە ژنەکە زۆری بۆ بێ و داوای تەڵاق بکات و بەم شێوە پارەیەکی کەمتری پێبدا.
ڕۆژێ ژنەکەی سوار تراکتۆرەکەی ئەکات و لە هەڵدێرێکەوە ئەیخاتە خوارەوە، تراکتۆر لەدەستی وەردەگرێ و دەست و قاچی خۆشی ئەشکێ.
ئەمجارە ئیتر ژنە شکاتی لێئەکا، لە شۆرای ڕۆحانیدا، مەلا عەبدوڵای ئەدمەن لێیئەپرسێ:
ئەرێ باشە تۆ کە ڕقت لە ژنەکەت بوو، بۆچی تراکتۆرەکەتت شکاند و ئەو گشتە زەرەرتە لە خۆت دا؟
کابرایش ئەڵێ:
ئاخر با نەواچا دەرەکێ پیاش نیا چەنە.
"با نەڵێن دەرەکێ پیاوی تێدا نیە" .
بهروار: 09/11/2023
228 جار خوێندراوهتهوه
|