پایز و میرزا😂🙈
دوگهڵا ناوێرێ بكه‌وێته عه‌رز یه‌كسه‌ر فۆتۆگرافهرێكو شاعیرێكی تڕه ئه‌نیشنه سه‌ری.
جا له‌ومه‌لا مۆدێلی ئه‌وه‌یه له‌بن دارێكا خۆ‌و بگه‌وزێنی چوار پێنج گه‌ڵا بكه‌ی بهقهنافزتهوهو بڵێی پایزتان باش ههههه.
ئه‌و شێخه‌و بسوتێنم پایز چۆن ئه‌و خه‌ڵكه‌و كردوه به‌فلیم براده‌رێ به‌خه‌یاڵی قاپوتێكی لهبهركردوهو ملپێچێكی كردوه‌ته ملی له‌ته‌نیشت سنه‌و به‌رێكه‌وه ڕه‌سمی گرتوه نوسیویه‌تی ئاماده‌كاری بۆ به‌خێرهاتنی پایز .
قاپوتهكهی قه‌ینا به‌س دار سنه‌و به‌ر زه‌رد نابێ هه‌میشه سه‌وزه هههههه ئه‌مه‌وێ بزانم حیكمه‌تی ئه‌وه له‌چییایه كهپایز یه‌ت هه‌موو كورد ڕۆمانسی ئه‌بێ.
دانه‌یه‌ك نوسیبوی ئای پایز تۆ چه‌ند به‌دزیه‌وه سه‌وزی ههههههه ده‌جار ئعرابم كرد نهم زانی یاعنی چی؟
پورزایه‌كم هه‌یه ته‌له‌به‌ی ڕێبواری مه‌لازاده‌یه و وه‌ستای كلاچو عهینهیه چاوی له‌و خه‌ڵكه كردبوو ڕه‌سمی گه‌ڵایه‌كی دانابوو به‌خوا وابزانم گه‌ڵا سڵقیش بوو هیچی بۆنه‌هاتبوو به‌س بۆئه‌وه‌ی بڵێن قسه‌ی پێیه پۆستی كردبوو نوسیبوی درۆم لێیه پایز یاعنی عیسماعیلی سابوری ههههههه .
جا په‌له مه‌كه‌ن با بارانێ ببارێ یه‌كسه‌ر هه‌موی ئه‌نوسێ حه‌زم له‌بۆنی خاكه دوای باران ههههه .
ته‌ڵاقی هه‌موو جافه‌ران كه‌وتبێ هه‌موو كورد پیاوێكی ڕۆمانسی تیانییه ڕۆمانسیبون لای پیاوی خۆمان ئه‌وه‌یه په‌رده‌كان داباتهوهو ژوروكه تاریك بكا‌و گڵۆپێكی سوری كزههڵكاو لهكهلهكهی براژنی گیركات ههههه .
جاران سمێڵی ڕه‌ش نیشانه‌ی ئاغا‌و دهرهبهگوو پیاوی سوڵح‌و قائد فه‌یله‌ق بوو ئێستا له‌فه‌یس بووك سمێڵ ره‌شی وا ئه‌بێنم بۆ هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا ئه‌گری ههههه ئه‌و شێخه‌و بسوتێنم پایز.
http://www.malmokurd.com/News-29516-2
بهروار: 22/09/2023
193 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|