مۆبایلەکەی مەحمود 😂
ئەم گەنجە ناوی مەحمودە و خەڵکی ڕومادییە. لە کارگەیەکی پلاستیک ڕۆژانە 12 کاتژمێر کاری دەکرد بەمانگانەی 200 هەزار دیناری ئێراقی.
کەبیری لە خەرجی ژنهێنان دەکردەوە وەکو ئاڵتوون و پارەی ئاهەنگ و خانوو بەکرێ گرتن ، خەمی دنیا دایدەگرت.
خۆی گەیاندە کەنەدا و پاش حەفتەیەک لە ڕیستۆرانێک کارێکی دەست کەوت کە ڕۆژانە 8 کاتژمێر و بە مانگانەی 1200 دۆلار.
لە ئیشەکەی ئەم کچەی ناسی کە ڕووسیە وهاوسەرگیریان پێکەوە کرد کە خەرجیەکەی 250 دۆلاری تێچوو. کچە مەحمودیشی بردە شوقەکەی خۆی و پێکەوە دەژین.
ماوەیەکی زۆرە کەسوکارەکەی و خاوەن کارەکەی لە ئێراقەوە تەلەفۆنی بۆ دەکەن کە کچە تەڵاق بدات و بگەڕێتەوە بۆلایان.
بەڵام مۆبایلەکەی داخراوە.
بهروار: 22/09/2023
240 جار خوێندراوهتهوه
|