هەژارو شێخ لەتیف، من و مامۆستا رەوف.

* هەژار لە چێشتی مجێورا ئەڵێ:
شێخ لەتیفی شێخ مەحمود شاعیر بوو، بەڵام هەرگیز شیعری کەسی نەئەخوێندەوە، تەنانەت ئەو نامە و سکالایەنەشی نەئەخوێندەوە کە بۆی ئەهات، ئەڵێ جارێکیان پێی گوتم هەژار، شێخ مەحەمودی باوکم شیعرەکانی تۆی زۆر بەدڵە شیعرێکی بۆ بنوسە با لە میواندارییەکا بیخوێنێتەوە، منیش( کاغەزێکی سپیم) کردە زەرفێکەوەو بۆم نارد، دوای ماوەیەک پرسیم یاشێخ شیعرەکەم جێی رەزامەندی بوو، وتی( بەڵێ زۆری بەدڵ بوو دەست خۆشی لێ ئەکردی.) 
** لە پۆلی شەشی ئامادەیی مامۆستا رەوف عەرەبی و ئاینی پێئەوتین، لەبەر ئەوەی ئاین داخڵ نەبوو بۆ ئیمتیحانی بەکەلۆری زۆر گرنگی پێنەئەیا،ئێمەش هەروا، لەئیمتیحانا هەرگیز دەفتەرەکانی سەیر نەئەکرد، لە ئیمتیحانی نیوەی ساڵا ئایەتێکمان بۆ هاتبوەوە من لەبەرم نەبوو، وتم خۆ مامۆستا سەیری ناکا، ملم لەبەر ئایەت ناو بەکەیفی خۆم نوسیم. 
دوای پشووی نیوەی ساڵ دەفتەرەکانی هێنایەوە، گوتی کێ سەروەرە؟ دەستم هەڵبڕی ، گوتی( جەناب
 لەکەیەوە بویت بە پێغەمبەرو ئایەت ئەنوسی؟) 

میرزا سەروەر
به‌روار:  21/09/2023
295   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1003
کۆی سه‌ردان:   29929160