تڕ لێدان قەدەغەیە . 🚼
حاکمێک بۆ ئەوەی وڵات مەشغوڵکا بەوەزیرەکەی وت : چەن یاسایەک ڕێکخە تا زمانی ئەم خەڵکەی پێ ببەستین !
بۆ ڕۆژی دوایی وەزیر هاتە لای حاکم و یاساکانی خوێندەوە :
۱ . باج و سەرانە سێ ئەوەندە زیاد دەکرێ .
۲ . مووچە دەبێتە یەک لەسەر چوار واتە چارەکە مووچە .
۳ . حاکم ساحێبی گیان و ماڵی خەڵکیە .
٤ . تڕ لێدان قەدەغەیە .
حاکم وتی : خاڵی چوارەم مانای چیە!؟
وەزیر : خاڵی چوارەم خاڵی دڵنیاییە ، دواتر لێی تێدەگەی !
جاڕچیەکان یاساکانیان بەوڵاتدا بڵاو کردوە ، و خەڵکی وتیان باشە ئەوەی کە ماڵ و گیانی ئێمە بۆ پاشا بێت ڕوونە چونکە ئەو ساحێب دەسەڵاتە ، بەڵام یانی چی تڕ لێنەدەین !؟
ئیتر بۆئەوەی بێ فەرمانی شا بکەن لە کۆڵان و سوچ و پێچی شاردا تڕیان لێدەدا و مەجلیسی شەوانیان بە تڕ ئەڕازاندەوە ، هەرکات ئەتڕین هەستیان ئەکرد کارێکی سیاسی گرنگ ئەنجامدەدەن ! پۆلیسیش لێرە و لەوێ تڕکەنەکانیان دەستگیرئەکرد و هەندێ جار موداهەمەی تەوالێتە گشتیەکانی شاریان ئەکرد بۆ ڕەشبگیری تڕلێدەرەکان !
تا ڕۆژێک شا بەوەزیری وت : ئێستا تێگەشتم لەو خاڵە کەچەن دڵنیاکەرەوەیە چونکە بوەتە هۆی بیرچوونەوەی هەرسێ خاڵەکەی تر .😯😡
بهروار: 19/09/2023
111 جار خوێندراوهتهوه
|