چیرۆکی سەگە فەنی
دکتۆر مەحمود عوسمان دەڵێ:
ساڵی (2004) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم بوم، ڕۆژێكیان ده‌چووم بۆ ده‌وام له‌ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌وكاته ئه‌مریكیه‌كان ناوچه‌ی سه‌وزیان دهپاراستو سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد.
گه‌یشتینە بازگهکە و دایانگرتین بۆ پشكنین، چه‌ند سه‌ربازێكی عێراقی ئێمه‌یان پشكنی، پاشان وتیان بوه‌ستن با سه‌گیش بێ بۆنتان بكا.
وتمان: بابه ئێمه ئه‌ندامی مه‌جلیسی حوكمین، وتیان: ناخواو ئه‌مه ئه‌مره.. كه زانیمان بێسووده وتمان: ده باشه بیهێنن،.
وتیان: جارێ چاوه‌ڕێكه‌ن .
وتمان: بۆ؟
وتیان: ئاخر سه‌گه‌كه خه‌وتووه.
وتمان: ئێ خه‌به‌ری بكه‌نه‌وه.
وتیان مه‌منوعه، یا ئه‌بێ خۆی له‌خه‌و هه‌ستێ یا ئه‌بێ سه‌ربازه ئهمریكیهكه له‌خه‌وی هه‌ستێنێ. وتمان: ده‌ی به ئه‌مریكیه بڵێن با بێ ههڵیسێنێ. وتیان: ئاخر ئه‌ویش لێره نیه‌و هیچ چاره نیه‌و ده‌بێ چاوه‌ڕێكه‌ن.
ئیتر به‌ناچاری ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێمان كرد تا سه‌گه فه‌نی به لوتفی خۆی له‌خه‌و هه‌ستاو هات بۆنی كردین، كه دڵنیابوو هیچمان پێ نیە گه‌ڕایه‌وه شوێنی خۆی‌و ئێمه‌یان ئیزندا!
وەرگیراوە
بهروار: 13/09/2023
174 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|