چوارەمین ساڵەی پەیجی پرسەی هەندەران
ڕۆژی 2019.9.16
پەیجەکەمان پێی نایە تەمەنی پێنج ساڵەیەوە.
دووجار لەگەڵ داخستنی فەیسبوکی کەسی خۆمان " پەیجی پرسەی هەندەران" یش دادەخرا ، و لە سفرەوە دەستمان پێدەکردەوە.
ئیمڕۆ لە گەورەترین پەیجەکانی پرسەی کوردی هەندەرانە کە لەفەیسبوک و تێلیگرام و تیک تۆک و ئینستگرام و تویتەر و وێب سایتدا پرسەکان بڵاو دەکاتەوە.
سوپاس بۆ دوو هاوکاری بەردەواممان" گۆران مەریوانی و ئاوات مەحمود" .
سوپاس بۆ هاوکارانمان کە ماوە ماوە هاوکاریمان دەکەن و بە تایبەت " عەدنان حەسەن" هاوکاری پرسەکانی بادینان و " حەمە فەرەج دۆشکە و فەرهاد تابلۆ".
ئێوەش دەتوانن هاوکاریمان بکەن بە ناردنی پرسە و لایک کردنی پەیجەکە ، یان لایک کردن و کۆمێنت کردنی پۆستەکانمان.
ئامانجی پەیجەکە تەنیا لە پێناو خودا و مرۆڤ بوون و کورد بوون و ئاگادار بوونی ڕەوەندی کوردییە لە پرسەکان.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ/ سوید
بهروار: 13/09/2023
288 جار خوێندراوهتهوه
|