سۆپەری پێشمەرگە
مفاوەزاتی 1984
کە مفاوەزات دەستی پێکرد، سێ برا لە کەرتی تیپی مەڵبەندی یەک لە چنگیان پێشمەرگە بووین.
سەرەتای مفاوەزات بوو لە ماڵی" کاک ئاراسی حەمە لاو " دەعوەتی کفتەی " مەحسوم خانی" ڕەحمەتی دایکی کاک ئاراس بووین.
کاک نەهزەتی مەتی خۆی کرد بە ژووردا و ووتی :
مژدەیەکی خۆشم پێیە، هەموو پێشمەرگەیەک سۆپەرێکی ئاخر مۆدێلی دەدەنێ.
شێرکۆی ڕەحمەتی ڕووی کردە من:
ووتی: شێرزاد گەراجەکەمان چەند سەیارە دەگرێ؟
ووتم: یەک
ووتی: ئەی دوو سۆپەرەکەی تر لە کوێ دابنێین؟
ئیلاهی ئەم شۆڕشە بۆچی کرا و چیان لێکرد؟
وێنەکە خۆمم ساڵی 1983 لە مەڵبەندی یەکی حاجی مامەند
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 12/08/2023
371 جار خوێندراوهتهوه
|