مەلا حیسام شەهیدی حەق و کوردایەتی.

مەلا حیسام ئیمامی مزگەووتی سەیوانی دووەم بوو لە برایم پاشا.
ماڵی ئێمە کە لە جێگەی گۆزەکانی ئێستا بوو ،دراوسێی مزگەوتەکە بووین.
باوکم " حاجی عەزیز خراجیانی" کە باو باپیرانی مەلا بوون، و موسڵمانێکی خوا پەرست بوو ، لەپشت هەموو مەلایەکەوە نوێژی نەدەکرد، بەتایبەت دژی ئەو شێخ و مەلایانە بوو کە دۆستی بەعس بوون.
بەڵام بە ئاشکرا دەیووت مەلا حیسام ئیماممە و لە پشتیەوە نوێژ دەکەم.
من لە تەمەنی مناڵیەوە لەو مزگەوتەدا نوێژم دەکرد و مەلا حیسام خۆشی دەویستم و دەیفەرموو:
شێرزاد تۆ گەورە بیت یان دەبیت بەئەولیا یان بە کافر.
ڕەمەزانان " شێخ محەمەدی باوکی شەهید شێخ کەمال و بەرزان و سۆرانی هاوڕێی گەڕەکم" خۆی ئاودەستەکانی مزگەوتی پاک دەکردەوە و من بە سەتڵ ئاوم بۆ دەبرد.
کە خانوەکەمان بەر جادە کەوت و گواستمانەوە.
عەسرێکیان باوکم هاتەوە ماڵەوە و ووتی:
بیری مەلا حیسامم کرد و چووم لای ئەو نوێژم کرد و دواتر لە ژوورەکەی خۆی دانیشتین زۆرمان قسە پێکەوه کرد.
ئەو کاتەی باوکم قسەکانی دەگێڕایەوە، شەهید ئاسۆی برام خۆی کرد بە ژووردا و ووتی :
باوکە مەلا حیسامیان کووشت.
مەلا حیسامی چنگیانی ئەو مەلا شۆڕشگێڕ و بوێرەی کوردایەتی بوو کە لە بڵندگۆی مزگەوتەوه بە ئاشکرا دەچوەوە بە گژ بەعسدا و بەعس شەهیدیان کرد.
خوایە پیاوە ئیسلامیەکانی وەکو مەلا حیسام و شێخ موحەمەد چەند پاک و خودا پەرست و کورد پەروەر بوون ، کە لە بیرەوەری مناڵی ئێمەدا بە جوانی و مەزنی ماونەتەوە و دەشمێنن.
ڕەوانتان شاد و گۆڕتان پڕ نوور و جێگەتان بەهەشت بێ.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 05/06/2023
315 جار خوێندراوهتهوه
|