ژنەکەم دوو گیانە 🤣
پیاوێکی نەوەد ساڵە ژنێکی بیست ساڵانی هەیە.
ڕۆژێک تەلەفۆن بۆ دکتۆرەکەی دەکا و دەڵێ:
باوەڕ دەکەی ژنە بیست ساڵانەکەم دوو گیانە
دکتۆرەکەی دەڵێ:
با بەسەرهاتێکت بۆ بگێڕمەوە ، دەڵێن ڕۆژێک زەلامێک دەچێ بۆ ڕاو ، لە جیاتی چەکەکەی چەترێک لەگەڵ خۆی دەبات و ئاسکێ دەبینێ، بە چەترەکەی تەقەی لێ دەکا و ئاسکەکە ڕاو دەکا و دەیباتەوە بۆ ماڵەوە.
پیاوەکەش دەڵێ:
قەت شتی وانابێ دیارە کەسێکی تر تەقەی لە ئاسکەکە کردووە.
دکتۆرەکەش دەڵێ:
ئەی ڕەحمەت لە دایک و باوکت جوان تێگەیشتی.
بهروار: 03/06/2023
294 جار خوێندراوهتهوه
|