پەیکـــــــەرەکەی حەمە گیــــــــان!

دوێنێ بە ئامادەبوونی حەمە گیــــان "حەمە شـــێت" پەردە لەسەر پەیکـەرێکی خۆی کە لە لایـــــەن هونەرمەندی شـــێوەکار فاروق عبدالرحمان بۆی دروســت کرابوو لابرا. 
حەمە گیــــــــان وەك شـــێتەکانی تری ســـلێمانی خۆشەویســتە و قەدری خۆی هەیــــــە، وەك ئەســـتێرەکانی هۆلیۆد لای خەڵکی ئەم شـــارە ناوبانگی هەیـــە، هەموو کەس بە جـــــــــــیا لە پێگەی چـــینایەتیی خۆشـــەویســتییەکی گەورەیان بۆی هەیە و حەز دەکەن ســــاتێك لەگەڵی بن، گوێ لە قســـە پچڕپچڕەکانی بگرن و سکــــێچە ڤیدیـــۆییەکانی بڵاوبکەنەوە.

لە زۆرێـــك لە وڵاتانی دنیــــا ئەو کەســـانەی وەك حەمە گیــــان عەقڵیــــان لە دەســتداوە لە شــوێنی تایــبەتدا دادەنرێـــن و کەســانی شــارەزا و ڕەوانشــوناسیش سەرپەرشــتیان دەکەن، لەم وڵاتــــانەدا مافی پاراســتنی فیــزیکی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەم جۆرە کەســـانە لە ئەســتۆی دەوڵەتە. لە نەبوونی ئەم مافــــانە لە وڵاتی نەوت ومافیــــادا ئەوا حەمەکان و قـــالەکان و شەهابەکان و نوریــیەکان ســەرجادە و کۆڵان دەبێـــتە پەناگایان و تەنەکەی خۆڵ و خواردنی فڕێــدراویش دەبێــتە ژەمی ڕۆژانەیــــان. بەڵام لە شـــانسی حەمە و بەکر، قـالە و نورە، شەهاب و عەبەی غوڵام و ئەوانی تر، ئەوان لە شـــارێکدا دەژیـــن کە هێشـــتا دەتوانیت سۆز و هاوکاریی، هاوپشــتی و خۆشەویستی لە ناو دڵە ســـادە و ماندووەکاندا بدۆزیـــتەوە. 

بەشـــێك لە تەمەنی منداڵیـــم وەك شاگردی باوکم لە چایخــــانەکەی ئەســحابەسپی لەناو فیــتەر و تۆڕنەچییــەکاندا کارم دەکرد، ساڵی ٧٧ بوو لە بەرامـــبەرمان کەبابخانەیەك کرایەوە بە ناوی کەبخانەی نــــــــالی، خاوەنەکەی کەبرایەك بوو ناوی قـــاراغا بوو، ئەم کابرایە مانگی جارێك زۆربەی زۆری شـــێتەکانی کۆدەکردەوە و دەیبردنــە کەبابخـانەکەی، تێری دەکردن لە کەبــــاب، دواتر دەیهێــــــنان بۆ چایخانەکەی باوکم، تێر چای دەکردن و لە کۆتـــــایشدا دەیبردن بۆ حەمامی شەعب، هەموویانی دەشـــۆرد و یەکی دەستێك جلی پاکیشی دەکردنە بەر. بە ڕاســتی شـــێتەکانی ســـلێمانی شــــانسیان هەیە کە لەم خۆشــەویستیە بێـــبەرابەرە بەهرەمەندن. 

من خۆم لەگەڵ پەیــــکەر دروســت کردن نیـــم بۆ هیــــچ کەســایەتییەك، چونکە باوەڕم بە پلە وپایە کۆمەڵایەتیـــیەکان و داتاشــــینی قودســیەت نیــیە لەسەر ئەو پــــــایانە، هیواداریشم هیچ کەس هیچ کەسـێكی دی تەقدیس نەکات بەڵام پەیکەرەکەی حەمە گیـــــــان ئەوەندەی هێــــــمایە بۆ کۆمەڵێــك موقەدەسی کۆمەڵایەتی تر ئەوەندە هێــــما نیــیە بۆ تەقدیس کردنی حەمە گیـــان خۆی!
ئەوەی کە خەڵکی ئەم شــــارە بە جیـــا لە میهرەبانیـــــــــان شـــێتەکانی خۆیـــــان لە باوەش دەکەن، خواردنیـــان پێدەبەخشــن، دەچـــنە لایان و پۆشــتەوپەرداخیــان دەکەن، جۆرێكـە لە ڕاکردن، ڕاکردن لە زوڵم و زۆری ســـیســتەم، ڕاکردن لە ماندوویـــیەکان وئاڵۆزییــەکانی ژیــان و تەحەمول نەکردنی تەوای سەختیــیەکان و دۆزیــنەوەی پەناگایەکی ئازاد و هەوایەکی پاکە کە لای حەمە وبەکـــــر و قالە و ئەحــــە و شەهــــــــابی گەنج دەســتدەکەوێت! ئەگەر میـــوانەکانی حەمە گیـــان ڕۆژانە هەســت بەمە دەکەن و پەناگایەکی ئارام و ژیــنگەیەکی پاك لای ئەو دەدۆزنــــەوە ئەوا خۆشــبەختانە حەمە گیــــان لە ئێســتایدا هەســت بەو واقیعە تەڵخەی دەرەوەی خۆی ناکات یان ڕەنگە زوو هەســتی پێکردبێت و عەقڵی پاکی تەحەمولی نەکردبێت و زوو لە دەســتی دابێت و ئەم ئازادیــیەی ئێســتای خۆی پێکڕیبێت. 
 حەمە گیـــان و شــێتەکانی تری ســـلێمانی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتین، سومبوڵێکن بۆ پاکیی، بۆ ئازادی و بۆ ژیــــانێکی ســـادە، هەربۆیــــە نوێــنەرایەتی ئەو قودســـیەتەی مرۆڤ دەکەن کە خاڵیـــیە لە رق و کیـــنە و تەماح و ململانێ و تەڵەکەبازی و تووندوتیژیی. پەیکەرەکەی حەمە گیــــــــــان هێمایەکە بۆ هەموو ئەو جوانی و قودســیەتانەی ژیــــــــان. 

دەســتی هەموو ئەوانە خۆشــبێت کە لە پشــتی ئەم کارەوە وەســتاوون لە سەروو هەموویـــانەوە هونەرمەندی شێوەکار فاروق عبدالرحمان .

عومەر خەتات
ئۆسلۆ 2023.5.31
به‌روار:  31/05/2023
183   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   304
کۆی سه‌ردان:   29253932