ئاڵای کوردستان لە پاڵەوانێتی فایت نایت له مالمۆ هەڵکرا
ئێوارەی ڕۆژی شەممە : 2023.5.27 لە پاڵەوانێتی فایت نایت کە لەسەر پشتوێنی زێڕینی سوید و خاڵبەندی جیهانی بۆ بردنەوەی پشتوێنی جیهانیی لە شاری مالمۆی ئەو وڵاتە، کوڕە کوردێکی یەزیدیی لە دایکبووی وڵاتی ئەرمێنیا، بەناوی "سامۆ جانگیرۆڤ"، بۆ جارێ سێهەم بەرگریی لە پشتوێنی زێرینی ناخۆی سوئێد و ئەورووپا کە خۆی جاری سێهەمە بەدەستی دێنێتەوە.
ئەم قارەمانە کوردە، پاش شەڕە بۆکسێکی چێژ بەخش و نواندنێکی ئەم بردنەوەیەی بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پێشکەشی نەتەوەی مەزنی کورد بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و و سەرجەم پێشمەرگەکانی کرد.
ڕزگار ئیسماعیلی
ترێلەبۆری
بهروار: 31/05/2023
218 جار خوێندراوهتهوه
|