لە سوید جووتە گوونی پیاوێکیان بەهەڵە لێکردەوە
پیاوێکی بەتەمەن لە هەرێمی یۆنشۆپینگ کە گوومان دەکرا شێرپەنجەی گونی هەبێ نەشتەرگەریی بۆ کرا، بەڵام گونێکیان بەهەڵە لابرد، واتە ئەو گونە نەبوو کە دەبووا لاببرێت. دوواتر ناچار گوونەکەی دیکەشی بۆ لابرا.
هەرێمی یۆنشۆپینگ لە پەیامێکی چاپەمەنیدا نووسویانە کە دوو پزیشکی نەشتەرگەر لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا جێگایان گۆڕیوەتەوە و دەکرێ ئەمە هۆکاری هەڵەکە بێت.
لە کۆتایی نەشتەرگەرییەکەدا هەست بە هەڵەکە کرا و پێویست بوو گوونەکەی تریشی لابەرن.
بەم هۆیە ئێستا هەرێمەکە سکاڵای لەسەر خۆی تۆمار کردووە.
ڕادیۆ کوردی سوید
بهروار: 30/05/2023
410 جار خوێندراوهتهوه
|