نوکتەیەکی تازە و لۆک بەسەرخۆم هات 🤣

ڕۆژی عارفە زۆر خراپ تێکەوتم چوم بۆ دوکانی مریشک فرۆشکەی معمیلی خۆم زۆر شلۆق بو خەڵکی زۆر لێبو  
بەکاک رٶوف خاوەن دوکانەکەم وت چیم ئەوێت بۆی کێشام و دایەدەست بڕوا و شاگردەکان سەری بڕن و پاکی بکەن وەستابوم تا سەرە ئەگاتە سەرمن
پیاوێکی کامڵ وەستابو کراسێکی سپی و تاک شەرواڵێکی ڕەشی لەبەربو دیاربو ئەویش وەک من چاوەڕوانی سەرەی خۆی بو مریشک وەربگرێ و بڕوات
کابرا لەپڕ ئاوڕی دایەوەو ڕۆیشت بۆ دواوە بۆ پشتەوەی 
منیش ڕوم وەرگێڕاو ئاوڕم دایەوە سەیرم کرد ژنێکی باڵابەرزی مەکسی لەبەر جۆتێ نەعلی لاستیکی لەپیایە و دەستی مناڵێکی بچوکی گرتوە 
کابرا گەیشتەلایان دەستی کرد بەگیرفانیا هەزار دیناری دەرکرد و دای بە مناڵەکە 
منیش بەپەلە دەستم برد بۆ گیرفانم لە جزدانەکەم هەزار دینارم دەرکردو چومەلایان ویستم هەزار دینارەکە بدەمە دەست مناڵەکە 
پارەکەم ڕاگرت بۆ مناڵەکە
ژنەکە وتی کاکەگیان براکەم دەستەکانت خۆش بێت و زۆر سوپاس پێویست ناکات باوکی پارەی یاوەتێ 
ههههههههههههههههههههههههههه
زۆر زۆر احراج بوم تەریق بومەوە وتم دادەگیان بمبورە من هەڵە تێگەیشتم 
، وتی ئاسایی یە براکەم ژنەکە دەستی مناڵەکەی گرت و  ڕۆیشت  
لای کابراش زۆر احراج بوم ویستم دڵی ئەویش بدەمەوە نەک لێم دڵگران بو بێت  
بەکابرام ووت براکەم بمبورە من هەڵە تێگەیشتم نەمزانی ژن و مناڵی خۆتن پێم وابو جەنابت خێر ئەکەیت بۆیە منیش ویستم لەوخێرە بەشداربم
خۆت ئەزانی خەڵکی داماو زۆرن و بەتایبەتی ئێستاش بەرە جەژنانە 
کابراش دیاربو لە زۆڵە شەرواڵ لەپێکان بو حەزی لێبو سەربکاتە سەرم و بمکات بە مەزە و پێم ڕابوێرێت و  سوعبەت بکات یان ئەویش ئەیویست لەو مەقیفە ڕابکات
ههههههههههههههههههههههههه
کابرا ووتی کوڕی باش کە خێرت ئەکرد با تۆزێ زیاتر بوایە پێنج هەزارت بدایە بە مناڵەکە دڵی پێی خۆش ئەبو
ئەوەنەی تر احراجی کردم  
هههههههههههههههههههههههههه 
وتم براکەم من لەخزمەتام هەردوکمان دەستمان کرد بە پێکەنین
باش بو کابرا عەلاگەی خۆی وەرگرت و ڕۆیشت و منیش نەجاتم بو
من بەڕابواردنی کابرا ڕازی بوم خەمی ئەوەم بو توڕەبێت و مەوقیفەکە ئاڵۆزتربێت  
ههههههههههههههههههههههههه
 کاوەی ئیزاعە ٢٣/٥/٢٠٢٠
 سلێمانی عارفەی جەژنی ڕەمەزان
به‌روار:  27/05/2023
256   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   327
کۆی سه‌ردان:   29232276