ئەوروپا ڕەگەزنامە لە هەزاران پەنابەری ئێراقی دەسێنێنتەوە.

ڕۆژی هەینی 2023.3.31 ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند:
پەرلەمانی ئەوروپا  بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی ئەوروپی لەو پەنابەرانە بسەنێتەوە کە لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حسەینەوە لە 2003.4.9 هاتونەتە ووڵاتانی ئەوروپا.
یۆهانسۆن دەڵێ :  بڕیارەکە گەرچی ناکۆکە لەگەڵ پەیماننامەی مافی پەنابەری نەتەوە یەکگرتوەکان ، بەڵام   بە زۆرینە پەسند  کراوە .
چاودێرانی سیاسی دەڵێن ئەم بڕیارە دەمێکە لەگەڵ حکومەتی ئێراق تاوتوێ کراوە، و لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە هەنگاوێکە بۆ دیپۆرتکردنەوەیان لە داهاتوودا.
شایەنی ئاماژەیە لە دوای جەنگی ئۆکرانیاوە ئابووری ئەوروپا بە دۆخی خراپدا تێدەپەڕێ.
گەرچی بەڕاستەوخۆ ناوی هەرێمی کوردستان نەهاتوە، بەڵام لە دیدی ئەوروپاوە هەرێمیش بەشێکی ئێراقە.
درۆی نیسانە 😂
به‌روار:  01/04/2023
275   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   575
کۆی سه‌ردان:   29254900