باوکم : هۆنراوەی گۆران مەریوانی
بــــــاوكــــــــم
گۆران مەریوانی
من پێم گۆتبوو،
كه هاتمه‌وه،
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی دێنمه‌وه،
له‌گه‌ڵ زەڕ‌ڕه‌یه‌ك وه‌فا.
من پێم گۆتبوو.
كه یه‌كترمان بینییه‌وه،
باسی غه‌ریبی بۆ یه‌كتر ده‌گێڕینه‌وه.
تۆ باسی باو‌كایه‌تی و،
من باسی وه‌فا.
تۆ باسی بێده‌نگی و،
من باسی سه‌دا.
من پێم گۆتبوو،
له وه‌فا ده‌رچێ،
من به‌ینم له‌گه‌ڵ عه‌شقدا نییه!
كه له باخچه‌كه‌مان،
پێكه‌وه دانیشتین،
ده‌مێ گه‌ڕامه‌وه،
تۆ باسی زرێبار و مه‌ریوان،[1]
من باسی فه‌سانێكی سوێدی،[2]
ماسیگره‌یه‌كی نه‌ڕویژی،
كۆتره شینكه‌یه‌كی فینله‌ندی،
ده‌گێڕینه‌وه.
قاقا پێده‌كه‌نین،
به‌رگی خه‌م داده‌كه‌نین
تۆزی دووری
به گه‌ڵایه‌كی سه‌وزی باك و فه‌رزه‌نی،
ده‌سڕین.
وه‌ك كه‌وێ،
له ئۆردووگایه‌كی په‌نابه‌ران،
كه غه‌ریبی قاسپه-قاسپ بكا،
پێكه‌وه ده‌په‌یڤین!
من پێم گۆتبوو،
هه‌مو ڕێگاكان ده‌چنه‌وه سه‌ر دیدار
هه‌موو ڕوانینه‌كان
ده‌چنه‌وه لای بینین
ئه‌و حه‌مكه باڵندانه‌ی ئاسمان
نیشانه‌ی ڕاونان و بێده‌نگین!
ئه‌و دارستانه چۆڵانه
قوربانی ده‌ستی ڕاوچین،
ته‌نیا وه‌فایه،
ده‌مانباته‌وه لای یار!
ئه‌و ده‌یگۆت،
ڕۆیشتن ئاسانه و،
گه‌ڕانه‌وه گرانه!
یه‌كه‌م ئه‌نگاوتن له ڕێگادا،
نیشانه‌ی عه‌شقی ژیانه.
كوچه و كۆڵانه‌كانی زینده‌گی،
ته‌نیا تاریك و ڕۆشن نییه،
خه‌می مرۆڤ ئاڵۆزه و یه‌ك-دیوه نییه!
من پێم گۆتبوو،
من نازانم،
من هێشتاكه منداڵم!
تۆ بۆ كوێ بڕۆیت، من له دووت هاتووم
گۆڕێ، مه‌زارێ،
ڕێگر نییه.
تۆ فێری بیركردنه‌وه‌ت كردووم!
هێند بیرت ده‌كه‌م،
من ئێستا،
په‌نابه‌رێكی له ژیان هه‌ڵهاتووم!
2016-06-15 ژنێف-سویسرا
به‌روار: 01/04/2023
144 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|