ساڵیادی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەمەد

ڕۆژی 1947.3.30 

کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو لە سێدارە کرانەوە 
دار.. بەجێ ما 
ھەژارانی سابڵاخ بردیان 
زستانیش بوو 
نەیانسووتان 
سەرمایشیان بوو 
نەیانسووتان 
لەو دارانە.. 
لەو تەختانە 
چوار بێشکەی سووریان دروست کرد لەو ڕۆژەوە ھەتا ئەمڕۆ 
ئەو لانکانە ھەر ئەگەڕێن 
ئەم ماڵ.. ئەو ماڵ 
ئەم دەست ئەو دەست 
وەریان ئەگرن 
ئەی نابینی ھەزاران قازی موحەمەد لەسەر لوتکە وەستاون و چەک ھەڵئەبڕن؟! 

پێشکەش بە باڵای نەمری  پێشەوا قازی

شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  30/03/2023
315   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   918
کۆی سه‌ردان:   29263554