دکتۆر و مردن 🤣

کوڕێکی گەنج بە دکتۆرەکەی دەڵێت دکتۆرگیان دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم قەت نەمرم  تکایە یارمەتیم بدە..
دکتۆرەکە دەڵێت کوڕم تۆ ئێستا حاڵت زۆر باشە هیچ کێشەیەکی تەندروستیت نیە لەخودا بەزیادبێت، بەڵام ئەوەی تۆ داوای دەکەی شتێکی مەحاڵە، چونکە هەموو کەس پیردەبێت نەخۆشی ڕووی تێدەکات بێزاری دەکات، ئەو کاتە ئاوات دەخوازیت بمریت لەتاو ئازار..
گەنجەکە دەڵێت من کێشەم نیە تەنها دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم.
دکتۆرەکە کەمێک بیردەکاتەوە دەڵێت ئەگەر تۆ هەر سوریت لەسەر داواکاریەکەت!، کەواتە بڕۆ ژن بهێنە.

گەنجەکە دەڵێت کەواتە ئەگەر ژن بهێنم نامرم بۆ هەتا هەتایە؟ دکتۆرەکە دەڵێت نەخێر بەڵام ئەو ئاواتەت نامێنێت.
به‌روار:  30/03/2023
417   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   557
کۆی سه‌ردان:   29250701