باوکێ لە چاوەڕوانی تەرمی کوڕەکەیدا😪
باوکێک هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان
مام عبدالله پێش هەشت ڕۆژ کاکە سامانی کوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی کەوتنە ناو بەنداوی دەربەندیخان و هەتا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و مام عبدالله هەموو ڕۆژێک لەبەیانی زوو هەتا ئێوارە لەشوێنی نقومبوونی بەلەمەکە لە چاوەڕوانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی
ماوەی هەشت ڕۆژە سەرەڕای گەڕانێکی زۆرو چڕ لەناو بەنداوی دەربەندیخان بەڵام بەهۆی قووڵی و لێڵی ئاوی بەنداوەکەو نەبوونی هیچ ئامێرێکی پێشکەوتوو تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی سامان عبدالله دەربهێنرێت.
فۆتۆ:فەرمان عەبدولڕەحمان حاجی
بهروار: 30/03/2023
167 جار خوێندراوهتهوه
|