من چیم دەویست لە نیشتیمان؟
من چیم دەویست لە نیشتیمان؟
جگە لە نانێک و کونجێکی دڵنییایی و
گیرفانێکی پڕ حورمەت و 
مشتێک هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستی و 
پەنجەرەیەکی کراوەی 
سەر ئازادی و عەشقم باتێ
من چیم ئەویست و 
لەوە زیاتر و نەی دامێ
بۆیە ئیتر نیوە شەوێ
دەروازەکەیم شکاند و چوومە دەرێ
بە ئێجگاری چوومە دەرێ....!

شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  27/03/2023
256   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   946
کۆی سه‌ردان:   29259087