قانیع و موزەفەر
دەڵێن ماوەیەک قانیعی شاعیر تووشی بە تووشی موزەفەر ناوێک دەبێت.گوایە ئەو موزەفەرە پیاوی ئینگلیزەکانبووە. ڕۆژێک لەچایخانەیەکدا موزەفەر لێی قیتدەبێتەوە دەڵێت: شیعری کوردی لە چاو شیعری فارسی هەر هیچ نییه و ئەو وردەکارییە ئەدەبییانەی لە شیعری فارسیدا هەیە، قەت لە کوردیدا نابینرێت. قانیع بە قسەکانی قەڵسدەبێت، دەڵێ: ئادەی موزەفەر،بڵێ وردەکاری وەک چی؟ موزەفەر دەڵێت: بۆ نموونە لە فارسیدا شیعری وای تێدایە کە نیوەی یەکەم هەڵگێڕیتەوە دەبێ بە نیوەی دووەمی بەیتەکە.
قانیع دەڵێ: جا ئەوە چییە ! فەرموو ئەمەش نموونەی لە کوردیدا هەیە:
کۆتەرەی قەسابەکان، گۆشتی لەسەر لەت ئەکەن
گۆشتی لەسەر لەت ئەکەن، کۆتەرەی قەسابەکان
قانیع هەڵدەستێ بڕوا، ڕوو لە خەڵکەکە دەکا و دەڵێ گوێ بگرن نموونەی دیکەشمان هەیە:
سەربازە ئینگلیزەکان، دایكی موزەفەر ئەگێن
دایكی موزەفەر ئەگێن، سەربازە ئینگلیزەکان!
وەرگیراوە
بهروار: 26/03/2023
288 جار خوێندراوهتهوه
|