ئێمە نیشتیمانمان نیە !!

کاتێک بەکرێگیراو و خائین و هەواڵگر و دز و قاچاخچی و تەزویرچی و قوندەر و گەواد و سۆزانی و بازرگانەکانی خواردەمەنی ماوە بەسەرچوو و بازرگانی ماددە کیمیاویەکان و بازرگانەکانی ئەندامەکانی لاشەی مرۆڤ و جوگرافیا و مێژوو ببن بە ووتە بێژ و قسەکەر و نووسەر و شاعیر و شیکەرەوەی سیاسی وقسە و باسیان تەنها نیشتیمان و بەرگریکردن لە نیشتیمان و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و فەسادی ئیداری بێت ..!! ئەی ئێمەی نووسەر و شاعیر باسی چی بکەین و چی بنووسین ؟؟ لەسەر شێتی مانگا و تاعونی گەڕی بدوێین ؟؟ 

ئێمه ئابووری نیشتیمانی ، بازرگانی نیشتیمانی ، پەروەردەی نیشتیمانی ، ئەحزابی نیشتیمانی ، مارشی نیشتیمانی ، پێنووسی نیشتیمانی ، پەرتووکی نیشتیمانی ، گەرمکەرەوەی نیشتیمانی ، پەتڕۆلی نیشتیمانی ، پێڵاوی نیشتیمانی ، ناعلی نیشتیمانی ، حەمامی نیشتیمانی ، تەوالێتی نیشتیمانی ،  هەموو ئەمانەمان هەیە بەڵام نیشتیمانمان نیە !!!!

محمد ماغووت
وەرگێڕانی  زانکۆ ناسر ئەحمەد  بەگ
به‌روار:  26/03/2023
405   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   955
کۆی سه‌ردان:   29235507