پێنجەمین دیداری شێعری کوردی لە یۆتۆبۆری

مەنسوور جیهانی ـ پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بە به‌شداریی
شاعیران و نووسه‌رانی کورد لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوه‌چوو.

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، لە چوارچێوەی میکانیزمی کارە ئەدەبی
و ڕۆشنبیرییەکانی ساڵانەی خۆی، پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری"
Goteborg بە به‌شداریی ژمارەیەک لە شاعیر و نوسەرانی کورد و لە ژێر ناوی
"شاعیره به ئەزموون و توانستە نوێیەکان" لە هۆڵی "فۆڵکت هیووس" Folkets
Hus Hammarkullen لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوه‌برد که له
لایه‌ن کوردانی یۆتۆبۆری و هه‌روه‌ها کوردانی شاره‌کانی سوید و وڵاتانی
ده‌ره‌وه پێشوازیی لێکرا.

شاعیرە بەشداربووەکانی پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بریتی
بوون لە: "خاڵە حەمە"، "گۆران مەریوانی"، "پشکۆ نەجمەدین"، "مەریوان
هەڵەبجەیی"، "کاوە زەریفی"، "حەکیم میرزا"، "سروە عوسمان"، "ڕۆژا یاسر" و
"بەناز عومەر".

پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بە وتارێک له لایه‌ن "شەماڵ
ئیبراهیم زاده" سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری دەستی پێکردو
له درێژه‌دا موزیکزانی کورد "ئاسۆ دیلان"  ژه‌نیاری به‌توانای عوود، بە
پارچە موزیکێک دەرگای دیدارەکەی بەڕووی شاعیر و بینەراندا کردەوە.

پاشان شاعیرەکان یەک یەک ژیاننامەیان دەخرایە سەر شاشەی دیواربەندی
هۆڵەکە و شیعرەکان لە لایەن شاعیرەکانه‌وه دەخوێندرایەوە و پێشکەش
دەکران، هەروەها کاری دیکۆر و و کاروباریی تەکنیکی پێنجەمین دیداری شیعری
کوردی "یۆتۆبۆری" لە ئه‌ستۆی "نەوزاد باهر"ەوە بەڕێوەچوو.

له ته‌نیشت دیدارەکە‌دا پێشانگای پەرتووکی کوردی لە لایەن "گروپی کاری
هەرەوەزی" کرایه‌وه کە لە وڵاتی دانیمارکەوە بانگهێشت کرابوون، داهاتی
کۆی پێشانگاکە بۆ هاریکاری خەڵکانی کەمدەرامەت و هەژاران ته‌رخانکرابوو.

لە کۆتاییدا لە لایەن "محه‌مه‌د قادر" دەستە و بەڕێوەبەر و کارگێڕی
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان، خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا
و سوپاسی ئەرک و ماندوونیان کرا.
به‌روار:  14/03/2023
104   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی هەینی 2023.3.31 ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند:
پەرلەمانی ئەوروپا  بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی ئەوروپی لەو پەنابە درێژه‌ ...

بەشی دووهەم

سەیر لەوە دابوو جەنگی عیراق و ئێران 10 ساڵێک ئەبوو کۆتایی هاتبوو، شەڕی ناوخۆی کوردیش بە ئازایەتی ئەمەریکا تازە بەتازە تەفەنگەکانی هەردوو بەرەی سا درێژه‌ ...
بــــــاوكــــــــم

گۆران مەریوانی

من پێم گۆتبوو،
كه‌ هاتمه‌وه‌،
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی دێنمه‌وه‌،
درێژه‌ ...

کەسێک دەناسم، کە کاتی خۆی لە ساڵی (1984) فیراری کرد، واتە لە خزمەتی سەربازی ڕایکرد. دەستی خۆشبێ کە لە سەربازی ڕایکرد، چونکە لەلایەک خزمەتی حکومەتی بەعس و ڕژێمی سەدامی نەکرد درێژه‌ ...

تێبیی:نامە و تەلەفوونم لە دەرەوە بۆ دێت، دەپرسن بۆ 
 لەم شۆرشەی ژینا دا بێدەنگم!؟ بۆ چالاکیم نییە؟
ڕاستە بە داخەوە لە هیچ کام لە خۆ پیشاندانەکانی دە درێژه‌ ...

ڕۆژی 1947.3.30 

کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو لە سێدارە کرانەوە 
دار.. بەجێ ما 
ھەژارانی سابڵاخ بردیان& درێژه‌ ...
پیاوێکی داربەڕوولەیی کاتی خۆی سەرباز دەبێ و بەگرەوکردن سەربازەکانی لات کردووه و، سەری مانگان نیوەی فەوجەکە کەمووچەیان وەرگرتووه قەرزاری  بوون.
لای ئامر شکاتی لێدەکەن و درێژه‌ ...

باوکم ڕقی لە هەرشتێك بوایە، بەندە دەیکرد، ئەو زۆر ڕقی لەوە بوو من بچم بۆ سینەما، دەیووت حیز دەبیت کەچی من لە داخی ئەو لە بلیتبڕەکە زیاتر لە سینەما بووم. ڕقی لەوە بوو من مەل درێژه‌ ...

کوڕێکی گەنج بە دکتۆرەکەی دەڵێت دکتۆرگیان دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم قەت نەمرم  تکایە یارمەتیم بدە..
دکتۆرەکە دەڵێت کوڕم تۆ ئێستا حاڵت زۆر باشە هیچ کێشەیەکی تەن درێژه‌ ...

باوکێک هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

مام عبدالله پێش هەشت ڕۆژ کاکە سامانی کوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەگە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   870
کۆی سه‌ردان:   27561473